لە کەیەوە ڕووەکەکان لەسەر زەویدا پەیدابوون؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-02:56:00 - کۆدی بابەت: 3531
لە کەیەوە ڕووەکەکان لەسەر زەویدا پەیدابوون؟
پرسگەی ئاژەڵ و ڕووەک

مێژووی ڕووەك

زانایان دەڵێن ژیانی ڕووەکەکان لە پێش دوو هەزار ساڵەوە لە دەریاوە پەیدا بووە، ئەو کاتەی کە وشکانی بێ ڕووەک بووە و ژیانی لەسەر نەبووە، دوای ئەوە پێش نزیکەی ٤٢٥ ملیۆن ساڵە ڕێژەیەک لە ڕووەکی سەوز لەسەر زەوی پەیدا بوون، کە دەشێت لە گژ و گیای دەریاوە پەرەی سەندبێت، ئەو ڕووەکە وشکانیانە لە قەوزەی ئەمڕۆ یان ڕووەکە زۆر بچووکەکان (خەوتووەکان) دەچوون کە ئەمڕۆ لە شوێنە تاریک و شێدارەکاندا دەیانبینین.

پێش نزیکەی ٤٠٠٠ساڵ، ڕووەک گەلێکی پێشکەوتوو تر هاتنەبوونەوە کە لە کلکی ئەسپ و سەرخەس و قەوزەکانی ئەمڕۆ دەچوون، سەرخەسیش یەکەم ڕووەک بووە کە ڕەگ و قەد و گەڵای هەبووە، کاتێک دایناسووڕەکان هاتنە سەر زەوی ئەوکات دارستانگەلێکی گەورە لەسەر وشکانیدا هەبوون، داری سەرخەسیش یەکەمین داربووە لە ڕێگای تۆوەوە زیادی کردووە. پێش نزیکەی ٣٠٠ملیۆن ساڵیشە داری سنەوبەر لەسەر وشکانیدا بوونی هەبووە، کە تۆوەکەی لە گۆزەدا هەڵگیراوە، زۆربەی زنجیرە چیاکان ئەمڕۆ بە دار سنەوبەرەکان داپۆشراون.

یەکەمین گوڵی جوانیش نزیکەی ١٥٠٠ ملیۆن ساڵە پەیدا بووە، وردە وردە جۆر و ژمارەکانیان زیادی کرد، ئەمڕۆ گوڵی جوان لە هەموو شوێنێکی دونیادا هەیە.



358 بینین