ڕووەکەکان چۆن خۆیان لە زوقم دەپارێزن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-14:27:00 - کۆدی بابەت: 3389
ڕووەکەکان چۆن خۆیان لە زوقم دەپارێزن؟
پرسگەی ئاژەڵ و ڕووەک

ڕووەکەکان چۆن خۆیان لە زوقم دەپارێزن؟

ملیۆنەها جۆر ڕووەک لە دونیادا هەیە، هەمووشیان لە پێناوی مانەوەیاندا، لەگەڵ بەفر و باران و زریان و خۆردا بەرخود دەکەن. هەندێکیان لە زستاندا دەمرن، بەڵام پێش مردنیان تۆوەکەیان لە زەویدا بڵاو دەکەنەوە، تا لە پاییزدا سەر لە نوێ بڕوێنەوە. بەڵام هەندێکی تر لە ڕووەکەکان دەتوانن بەرگەی سەرمای سەختی زستان بگرن. ئەو جۆرە ڕووەکانە گەڵاکانیان بەسەر زەویدا پان دەکەنەوە و گەرمی خۆڵ بۆ خۆیان وەردەگرن و خۆیان دەپارێزن کە وەنەوشە یەکێکە لەو ڕووەکانە. گوڵی واش هەیە بەشی سەرەوەیان دەمرێت بەڵام قەدەکەی هێشتا زیندووە وەکو ئالانس و خەلەنج. دووبارە چرۆ دەکەن و دەڕوێنەوە بۆ ئەوەی جۆری خۆیان بپارێزن. زۆر لە ڕووەکەکان لە ترسی سەرمادا خۆیان لە ژێر خۆڵدا دەشارنەوە لەوانە "سەرکدارەکان و دەرەنیەکان". هەشیانە خۆراکەکەیان لە ڕەگەکانیاندا دەپارێزن بە گوێرەی پێویستیان. کاتێک وەرزی هاوین هات چرۆ دەکەنەوە و گەڵاکانیان سەر لە نوێ سەوز دەبنەوە. هەندێک جار بە ڕێگای دەستکرد ڕووەکەکان لە زوقم دەپارێزن، وەکو گەرم داپۆشینی لیمۆ و پرتەقاڵ لە هەندێک شوێنیشدا پانکەی گەورە بە کاردەهێنرێت، بۆ جوڵاندنەوەی هەواکە بە جۆرێک کە زوقمەکان لەسەر دار مێوەکان نەنیشنەوە.


سەرچاوەکان



288 بینین