چۆن کۆترەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-23:23:00 - کۆدی بابەت: 3471
چۆن کۆترەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان؟
پرسگەی ئاژەڵ و ڕووەک

گەڕانەوەی کۆترەکان بۆ زێدی خۆیان؟

دیارترین شت لە سروشتدا ئەو توانا گەورەیەیە، لای کۆترەکان، کاتێک ماوەیەکی زۆر دەڕۆن و پاشان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە باڵیان گرتووەتەوە. لەبەر ئەو هۆیە کۆتر پێش دوو هەزار ساڵ ڕۆمانییەکان بەکاریان هێناوە بۆ نامە گواستنەوە. لە سەدەی دوانزدەهەمیشدا، خەلیفەی بەغداد کۆتری بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی نامەی نهێنی. تەنانەت لەم ڕۆژگارەشدا سەرەڕای بوونی هەموو هۆیەکی گواستنەوە و گەیاندن، سووپاکان تا ئێستاش کۆتر بۆ گواستنەوەی نامەی نهێنی بەکاردەهێنن.

ئایا دەزانن کۆتر چۆن ئەو ڕێگایانە دەزانێت و چۆنیش لێیەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە باڵی گرتووەتەوە؟

ئەم پرسیارە تا ئێستاش زانایانی سەرسام کردووە. ئەوان وای دەبینن کە کۆترەکان بە یارمەتی خۆر ڕێگاکان دەردەکەن. لەبەر ئەوەی شوێنی خۆر لە ڕۆژدا دەگۆڕێت و لە نیوەڕواندا بە ستوونی دەوەستێت و لە ئێواراندا ئاوا دەبێت. دەڵێن کۆتر توانایەکی تایبەتی هەیە لە زانینی ئاڕاستەکان و ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ڕۆژدا بەسەر شوێنی خۆردا دێت. هەموو کۆترەکان ئەو توانا سەیرەیان نییە. نزیکەی ٢٨٩ جۆر کۆتر هەیە کە دەتوانن ئەو ماوە دوورانە ببڕن لەگەڵ زانینی ئاڕاستەکاندا. هەروەها لە کۆترەکاندا هەندێک نەریتی سەیر هەیە. بۆ نموونە هەندێکیان پێیان باشە بە تەنها بژین و بە تەنها بفڕن. هەندێکی تریشیان بە کۆمەڵ. هەندێک جۆری کۆتر لە شاردا دەژین و هەندێکی تریشیان لانەکانیان لە ناو دارستانە چڕەکاندا دروست دەکەن. کۆتر توانای بێ وێنەی هەیە لە بڕینی نێوانێکی دووردا. کۆترێکی دۆقی لویلتعتون لە ٨ی نیسانی ساڵی ١٨٤٥دا باڵی گرتووە لە ڕۆژئاوای ئەفریقیا و دوای ٥٥ لە دووری ١،٥ کیلۆ مەتری لە نزیک لەندەن کەوتە خوارەوە و مرد. دوای ئەوەی لەو ماوەیەدا ١١٢٦٥ کیلۆ مەتری بڕیبوو. لە ساڵی ١٩٤١ دا لە ئەمریکا، کۆترێک بە ٢٤ کاتژمێر ١٢٩٢ کیلۆ مەتری بڕیی. لە بەریتانیاش لە ٨ی ئایاری ١٩٦٥ کۆترێک بە یەک کاتژمێر ١٧٧ کیلۆ مەتری بڕی.


سەرچاوەکان



333 بینین