مێرووەكان
جگە لە دەریا قوڵەکان لە هەموو شوێنێکی دنیادا مێروو هەیە، پاشماوەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێش زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن ساڵە مێرووەکان لەسەر زەویدا ژیاون، لەو کاتەوە توانیویانە بەخێرایی خۆیان بگونجێنن لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی ژینگە و کەشوهەوادا. ئەگەر سەیری مێرووەکان بکەین، سەرمان سوڕدەمێنێت، چۆن دەبێت ئەم زیندەوەرە بچوک و ناسکە خوێن و سوڕی خوێن لە لاشەیاندا هەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگە و دەبێت ئاماژەی پێبکرێت ئەوەیە مێروەکانیش خوێن و دڵ و ئەندامی تریان هەیە.
جەستەی مێروو
لاشەی هەر مێروویەک دەکرێتە سێ بەشەوە، سەر و سنگ و سک. لەسەریدا جوتێک شاخ هەیە کە بۆ گواستنەوەی هەستەکانی دەستلێدان و چێژ و بۆنکردن بەکاری دەهێنێت، هەردوو چاویشی بۆ بینین، هەروەها دوو یان سێ چاوی تری هەیە ڕووناکی و تاریکی لێک جیادەکەنەوە، لە دەمیدا دوو کەلاوە کرتێنەر یان جوێنەر هەیە، لەسەریدا مێشک هەیە کە پەیوەستە بە ژێ (عصبیە)وە لەگەڵ هەموو لاشەیدا.
سنگی یان بەشی ناوەڕاستی لاشەی لە سێ جووت قاچی پەیوەست پێکهاتووە. قاچەکانی شێوە توکێکی لینج یان پنگێکی لەسەرەوە پێوەیە. لەگەڵ ئەوەی هەندێک لە مێرووەکان دوو باڵیان هەیە، بەڵام هەندێکی تریان یەک جووتیان هەیە یان هەر نییانە. سک یان بەشی خوارەوە لە لاشە بریتیە لە ئەندامەکانی هەرسکردن لەگەڵ دەردان و هەناسەدان و زاوزێ کردندا. بە درێژایی سکی کەنی بچوک هەیە پێی دەوترێت (کونی هەناسەدان).
ئەو کونانە بەڕووی بۆریەکی هەواییدا دەکرێنەوە، کە مێرووەکە لێیەوە هەناسە دەدات. ئۆکسجینەکە لە بۆری هەوا و بە ڕێژەیەکی خاو لە خوێندا بڵاودەبێتەوە، ڕەنگە ئەمە هۆکاری سەرەکی بێت بۆ مانەوەی مێرووە بچوکەکان بە درێژایی کاتی دروستبوون و گەورەبووندا.
لە سوڕی خوێندا بەهۆی کونێکەوە کە دەم قاپێکی هەیە خوێن دەچێت بۆ دڵ کاتێک دڵ دێتەوەیەک کونەکان دادەخرێن و خوێن لە دەمارەکانەوە دەچێت. بەڵام مێرووەکان ملولەی وردیان نییە. لە سکیدا بۆری ملپێچی هەیە، ئەو بۆریانە هەرچی پیسی لە خوێندا هەیە لای دەبەن و زۆربەی ئاوەکە دەگەڕێننەوە بۆ لاشە، لەبەر ئەوە مێرووەکان دەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ بەبێ ئاو بژین.
مێینەکانیان بۆریەکیان هەیە بۆ دانانی هێلکە پێی دەوترێت (هێلکە هەڵگر)، لاشەی مێروولە بە چینێکی زۆر ڕەق داپۆشراوە کە دەیپارێزێت و تەحەکوم بە لەدەستدانی شێوە دەکات. لەبەر ئەوەی زۆربەی لاشەی بە توێکڵی ڕەق و زبر داپۆشراوە و ئەو توکانەش پەیوەستن بە دەمارە زۆر هەستیارەکانەوە، لەبەر ئەو هۆیە مێروو دەتوانێت هەست بە بچوکترین جووڵە یان کەمترین فوولێکردن بکات.