بۆچی ڕەنگی گەڵا بە گشتی سەوزە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-02:04:00 - کۆدی بابەت: 3441
بۆچی ڕەنگی گەڵا بە گشتی سەوزە؟
پرسگەی ئاژەڵ و ڕووەک

ڕەنگی سەوزی گەڵا

ئەو گەڵایانەی تازە چرۆدەکەن و دەردەچن ڕەنگێکی مێخیان هەیە، بەڵام دوای ماوەیەک دەگۆڕێن بۆ ڕەنگی سەوز.

ئایا دەزانی بۆچی سەوزن؟

ئێمە دەزانین ڕەنگی هەر ماددەیەک لەسەر توانای مژین یان پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگی تیشکە جۆراوجۆرەکان دەوەستێت. ڕەنگی گەڵاکە کە چەند جۆرێک مەوادی تێدابوو ڕەنگاوڕەنگ دەبێت، بەڵام بوونی کارپتین (جزرین) ڕەنگی زەرد دەکات. ئەو گەڵایانەی کلۆرۆفیل و کاروتینیان تێدایە ڕەنگیان سەوزێکی بەرەو زەردە. هەندێک جار گەڵای تازە کە لە دار دەڕوێت مادەیەکی زەردی تێدایە پێی دەوترێت (ئەنپۆسیانین) کە ڕەنگی سور یان زەردی دەداتە گەڵا ناسکەکان. بە تێپەڕبوونی کات کلۆرۆفیل و کاروتین لە گەڵاکەدا دروستدەبن و ڕەنگی گەڵا دەگۆڕن بۆ سەوز. کاتێک تیشکی ڕۆژ کە لە ٧ ڕەنگ پێکهاتووە، دەکەوێتە سەری ڕەنگە سەوزەکە پێچەوانە دەکاتەوە و ڕەنگەکانی تر دەمژێت. ئەو ڕەنگە سەوزە کە گەڵاکان پێچەوانەی دەکەنەوە دەگاتە چاومان و دیمەنی ڕەنگی سەوزدەدات بە گەڵاکان. ڕووەکەکان خواردنی خۆیان بە یارمەتی کلۆرۆفیل و تیشکی خۆر دەستدەخەن و ئەو کردارەش پێی دەوترێت (ڕۆشنەپێکهاتن). ئەو ڕووەکانەی مادەی کلۆرۆفیلیان تێدا نییە وەکو قارچک و کەڕوو، ناتوانن خۆراکی خۆیان دروستبکەن و لەسەر گیانداری تر دەژین، ئەو ڕووەکانە پێیان دەوترێت (کەڕوییەکان). بەمجۆرە بۆمان دەردەکەوێت کە کلۆرۆفیل مادەیەکی زۆر گرنگە بۆ ڕووەکەکان.


سەرچاوەکان



991 بینین