هەستی بۆنکردنی مێروولە
مێروولە زیندەوەرێکی هێندە سەرسوڕهێنەرە لێرەدا بوار نییە بە تەواوی باسی لێوە بکرێت. لەبەر ئەوە هەندێک ڕاستی لەسەری دەخەینە ڕوو لە ئێستادا، یەکەم لە هەموو شوێنێکدا مێروولە هەیە، لە لمی بیابانەکاندا، لە مێرگەکاندا، کەناری دەریاکان، بناری چیاکان، لە دارستانەکاندا، بە کورتی لە هەموو شوێنێکی دنیادا جگە لە لوتکەی چیا بەرزەکان، بەواتا مێروولە لەگەڵ هەموو جۆرە کەش و هەوایەکدا هەڵ دەکات. هەزاران جۆری جیاواز لە مێروولە هەیە، بەڵام هەموویان پەیوەندیان بە هەنگ و زەردەواڵەوە هەیە، بەواتا سەر بە هەمان گروپن لە مێرووەکاندا. هەموو جۆرەکانی مێرولە کۆمەڵایەتین، بەواتای بە کۆمەڵ لە شارێکدا دەژین، هەر شارێکیشیان سێ جۆر مێروولە لەخۆدەگرێت، نێر و مێ، پادشاکان، کرێکارەکان. نێر و مێی زۆربەی جۆرەکانی مێروولە باڵیان هەیە، بەڵام کرێکارەکان بەبێ باڵن، شاش دوای فڕین و گەشتەکەی بۆ (جوتبوون) لە باڵەکانی ڕزگاری دەبێت. شارە مێروولەکان لە قەبارەیاندا جیاوازیەکی زۆریان هەیە، هەندێکیان چەند سەد مێروولەیەک تیایدا دەژیت و هەندێکی چەند سەدان هەزار مێروولە لەخۆ دەگرێت.
هەرچەندە مێروولەکان لە لاشەدا جیاوازن بەڵام هەموویان شێوەیان وەک یەک وایە. هەر مێروولەیەک جوتێک (مجە)ی درێژیان لە سەردا هەیە و بە بەردەوامی هەردووکیان دەسوڕێنەوە تەنها بۆ (جس)ی بەکارناهێنرێت بەڵکو وەکو دوو ئەندام بۆ بۆنکردنیش بەکاریدەهێنێت. هەروەها ئەو دوو مجە لە سەردا یارمەتی مێروولەکە دەدات بۆ ناسینی مێروولەکانی تر و پەیوەندی کردن پێیانەوە. مێشکی مێروولە لەناو سەریدایە لەگەڵ جوتێک چاودا لەگەڵ دوو (کەلاوە)ی بەهێزی دەمیدا سەرەڕای ئەو دوو چاوە، مێروولە ئەندامی تریشی هەیە بۆ بینین. سوڕی ژیانی مێروولە زۆر سەرسوڕهێنەرە، مێینەکە دەفڕێتە ئاسمان و نێرینەکە پێی دەگات ئەمەش فڕینی زەواجە، دوای ئەوە یەکسەر مردنی نێرینەکەی بەدواوەدێت. مێیەنەکەیان دەمێنێتەوە بە تەنیا بۆ ئەوەی شارێکی نوێ دروست بکات، بۆیە دەست دەکات بە هەڵکەندنی لانەکەی و هێلکەکانی تیادا دادەنێت، دوای ئەوە هێلکەکە دەتروکێت (کرمۆکە) بچووکەکان بەبێ قاچ دەردەچن دایکیان یارمەتی هەریەکەیان دەدات بۆ چنینی (شرنقە)یەک بۆیان، کاتێک گەشە دەکات دایکەکە (شرنقە)کە دەشکێنێت و مێروولە بچووکەکەی تێدا دەردەکات. لەگەڵ دەرچوونی مێروولەکە دەست بە ئیش کردن دەکات لە شارە تازەکەیدا.