دۆزەرەوەی سفر کێیە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-02-02:19:00 - کۆدی بابەت: 5094
دۆزەرەوەی سفر کێیە؟
پرسیارە مێژوویەکان

سفر

سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ لە دێر زەمانەوە چەمکی نەبوون و شتی بێ بەها دەزانێت، بەڵام چەمکی سفر وەک بەهایەک و وەک ژمارەیەک بە یەکێک لە چەمکە نوێیەکان دادەنرێت بە شێوەیەکی ڕێژەیی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، وا دادەنرێت کە ئەم چەمکە بە شێوەیەکی گشتی پەرەی سەندووە لە شارستانییەتی هیندیی کۆندا لە سەدەی پێنجی زاینی، بە جۆرێک دۆزینەوەی سفر یارمەتیی زانا بیرکارییەکانی دا لە ئەنجامدانی کردارە بیرکارییەکان بە شێوەیەکی ئاسانتر و بە ئاڵۆزییەکی کەمتر، هەروەها دۆزینەویە سفر وەک ژمارە و مانایەک ئاماژە بۆ نەبوونی هیچ بەهایەک، یارمەتیدەر بوو بۆ شیکار کردنی هاوکێشە بیرکارییە ئاڵۆزەکان، هەروەها چەمکی سفری ژمارەیی بە بەردی بناغە دادەنرێت لە زانستی بیرکاری و فیزیای هاوچەرخدا، ژمارە سفر لەلایەن پسپۆڕانەوە دانراوە بە یەکێک لە مەزنترین داهێنانەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، لەم بڵاوکراوەیەدا وەڵامی پرسیاری ''کێ دۆزەرەوەی سفرە؟'' دەدەینەوە.

دۆزەرەوەی بەهای سفر کێیە؟

چەمکی سفر لە هینددا بە هاتنی ساڵی ٤٥٨ـی زاینی دەرکەوت، لەو کاتەدا هاوکێشە بیرکارییەکان بە بەکارهێنانی پیت شیکار دەکران لەجیاتی ژمارەدا، پاشان بە هاتنی ساڵی ٦٢٨ـی زاینی گەردوونناس و زانای بیرکاریی هیندۆسی ''براهماگوبتا'' پەرەی بەم ژمارەیەدا کە بە دۆزەرەوەی یەکەم ژمارە دادەنرێت کە ئاماژە بۆ سفر بکات، کە بریتی بوو لە خاڵێک لە ژێر ژمارەکانەوە، هەروەها باهماگوبتا کاری لەسەر پەرەپێدانی هاوکێشەی بیرکاریی دەکرد کە پشتیان بە سفر دەبەست، ئەم زانایە هەستا بە دانانی یاسایی بیرکاری بۆ گەیشتن بە ژمارە سفر لە ڕێگەی خستنەڕوو و کۆکردنەوەی ژمارەکان، ئەمە یەکەم جار بوو کە دان بە سفردا بنرێت وەک ژمارەیەک و بەهایەکی سەربەخۆ، بە درێژایی سەدەکانی دواتر و بە هاتنی ساڵی ٧٧٣ـی زاینی، چەمکی سفر گەیشتە بەغداد و بوو بە بەشێک لە سیستەمی ژمارە عەرەبییەکان کە لە بنچینەدا پشتی بەستووە بە سیستەمە هیندییەکە.

 زانای موسڵمان محمد خەواریزمی ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە چەسپاندنی چەمکی سفر، پێشنیاری دانانی بازنەیەکی بچوکی کرد لە پاڵ ئەو ژمارانەی کە هیچ بەهایەکیان لە خانەی دەیاندا نییە، عەرەب بەم بازنەیەیان وت "سیفر"، هەروەها ئەم داهێنانەی خەواریزمی یارمەتیدەر بوو کە چەمکی سفر پێشکەوێت و ببێت بە زانستێکی هەژمارکردنی سەربەخۆ کە بە زانستی جەبر بناسرێت لە سەدەی نۆزدەدا، هەروەها خەواریزمی ئاسانکاری کرد لە دۆزینەوەی ڕێگایەکی بەکارهێنانی سفر بۆ ئاسانکردنی کردارەکانی کەڕەت و کۆکردنەوە، کە لە دواتردا بە خەواریزمییەکان ناسران وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو زانایە، چەمکی ژمارە سفر دوای ئەوە گەیشت بە ئەوروپا کە موسوڵمانان فەتحی ئیسپانیایان کرد، بەهۆی ئەم دۆزینەوە گەورەیەوە زانای ئەوروپی زۆر بەرز دەرکەوتن، وەک زانای بیرکاریی ئیتاڵی ''فیبوناتشی'' لەگەڵ هاتنی سەدەی حەڤدەدا چەمکی سفر بە شێوەیەکی زۆر بڵاو بووەوە بە هەموو ئەوروپادا، بەکارهێنانی ئەم ژمارەیەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ داهێنانەکانی ڕێنێ دیکارت و ئیسحاق نیوتن و گۆترفێد فیلهیم.

تایبەتمەندییە بیرکارییەکانی سفر

سفر خاوەنی تایبەتمەندییەکی جیاوازە چونکە ژمارەیەکە نە موجەبە و نە سالبە، بەڵام ئەمە تاکە تایبەتمەندیی جیاوازی سفر نییە، چونکە سفر کۆمەڵە تایبەتمەندیی تاکی هەیە کە بە تایبەتمەندییە بیرکارییەکانی سفر ناودەبرێت، یەکێک لەم تایبەتمەندییانە بریتییە لە زیادکردن، چونکە ئەگەر سفر زیاد بکرێت یان دابەش و جارانی هەر ژمارەیەک بکرێت هەمیشە ئەنجامەکە ژمارەیەکی نوێ دەبێت، ئەمەش پێچەوانەی ئەوەیە کە سفر لە بنچینەدا خۆی هیچ بەهایەکی نییە، هەروەها سفر وێنەدانەوەی ژمارە پێچەوانەکان دەکات، چونکە هەر دوو ژمارەیەک ئەنجامی کۆکردنەوەیان سفر بێت، ئەوا ئەو دوو ژمارەیە بریتین لە هەمان ژمارە بەڵام بە هێمای سالب و موجەبی جیاواز، بۆ نموونە ئەگەر ژمارەی -٥ زیاد بکرێت بۆ ژمارە ٥، ئەوا ئەنجامەکەی سفر دەبێت، لەبەر ئەوە ژمارەکانی -٥ و ٥ بە دوو ژمارەی پێچەوانە، هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکەی سفر ئەوەیە کە ئەنجامی لێکدانی هەر ژمارەیەک لە سفر ئەنجامەکەی سفر دەبێت، ئەوە دیارە کە ئەم زانیارییە لە زووەوە هەیە، بەڵام هۆکاری ئەم دەرەنجامە فەرامۆش کراوە، کرداری جاران کردن بە کورتکردنەوەیەکی کرداری کۆکردنەوە دادەنێت، بۆ نموونە ئەنجامی لێکدانی ٣ لەگەڵ ٤ بریتییە لە هەمان ئەنجامی سێ جار کۆکردنەوەی ٤، لەبەر ئەوە بیرۆکەی ئەوەی کە سفر چەند جارێک زیاد بکرێت لەگەڵ خۆیدا لە بیرکاریدا هیچ مانایەکی نییە.


سەرچاوەکان



3363 بینین