دیموکراتیەت لە کوێدا سەری هەڵدا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-22:35:00 - کۆدی بابەت: 3674
دیموکراتیەت لە کوێدا سەری هەڵدا؟
پرسیارە مێژوویەکان

دیموکراتیەت لە کوێدا سەری هەڵدا؟

ڕەچەڵەکی وشەی دیموکراتیەت دوو وشەی یۆنانیە بە واتای دەسەڵاتی گەل دێت، ئەمڕۆ کە ئەم وشەیە بەکاردە‌هێنرێت بۆ حکومەتێکی هەڵبژێردراو لەلایەن گەلەوە، لە هەر وڵاتێکی دیموکراتیدا نوێنەران لە لایەنی گەلەوە بە دەنگدان هەڵدەبژێردرێن، نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانیش حوکمەتێک پێک دەهێنن کە ئیش بکات بۆ خۆشگوزەرانی گەل.

جۆرەكانی

تا ئێستاش دوو جۆر دیموکراتی گەلمان هەیە.

١-ڕاستەوخۆ
٢- نوێنەرایەتی

دیموکراتی ڕاستەوخۆ: ئەو دیموکراتیەیە کە خەڵکی کۆدەبنەوە و سیاسەتێکی گشتی دادەڕێژن و دواتر لێپرسراوێك هەڵدەبژێرن بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتە.

دیموکراتی نوێنەرایەتی: خەڵکی بە هەڵبژاردن نوێنەری خۆیان هەڵدەبژێرن تا بەناوی ئەمانەوە دەسەڵاتداری بکەن .

مافەكان

دیموکراتی ڕاستەوخۆ لە جیهانی نوێدا شتێکی کرداری نییە بۆیە وڵاتانی دیموکراتی تەنها لە ڕێگەی نوێنەرایەتیەوە تاوتوێی کاری دیموکراتی خۆیان دەکەن، حکومەتە دیموکراتیەکان لە جیهاندا لە مافە بنەڕەتییەکان زیاتر بە هاوڵاتیان دەدەن کە گرنگترینیان:

- مافی ڕادەربڕین.
-کۆچ کردن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.
-کارکردن لە سەندیکاکاندا. 
-مومارەسەکردنی هەر پیشەیەک یان هەڵبژاردنی هەر ئاینێک.
-یەکسانی لەبەردەم یاسادا.

دیموکراتی سیاسی لە وڵات و شارەکانی یۆنانی کۆندا سەری هەڵدا ئەسیناش نموونەیەکی ئەو دیموکراتییە بوو، حوکم تیایدا جۆرێک لە جۆرەکانی دیموکراتی ڕاستەوخۆ بوو، دوای ڕووخانی شارستانیەتی یۆنانی، دیموکراتیەت بۆ ماوەی نزیکەی ١٨٠٠ ساڵ بوونی نەما، بەڵام دیموکراتیەتی سەردەم لە چاخەکانی ناوەڕاستدا سەری هەڵدایەوە، بیردۆزی "گرێبەست" لەو کاتەدا بەناوبانگ بوو، بڕوا وابوو گرێبەستێک هەیە لە نێوان دەسەڵاتداران و گەلدا کە تیایدا هەر لایەک ئەرکەکانی دیاریکراوە کە دەبێت بەجێی بهێنیت، ئەگەر دەسەڵاتدار نەیتوانی ئەرکەکانی بە ڕێک و پێکی بەجێ بهێنێت ئەوا گەل بۆی هەیە دەسەڵاتی لێ وەربگرێتەوە، لە هەردوو سەدەی نۆزدە و بیستدا زۆر لە وڵاتان ئەم حوکمەیان جێبەجێکرد.


سەرچاوەکان



327 بینین