سیمۆن پۆلیڤیاری شۆرشگێر
ناپلیۆن لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا کاریگەریەکی زۆر گەورەی هەبوو لەسەر ئەوروپا، لە هەمان کاتدا پیاوێکی تر کە ناوی سیمۆن پۆلیڤیار بوو کاریگەری هەبوو لەسەر ئەمریکای باشوور، بۆ ماوەی نزیکەی سێ سەدە ساڵ زۆربەی کیشوەری ئەمریکای باشوور لە ژێر حکومی ئیسپانیەکاندا بوو، پۆلیڤیار سوێندی خوارد وڵاتەکەی (ڤینزوەیلا) لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەری ئیسپانیدا ڕزگاربکات. کاتێک کەمرد هەریەک لە ئەکوادۆر و پۆلیڤیا و پیرۆ و کۆلۆمبیا و ڤنزوەیلای ڕزگار کردبوو، پۆلیڤیاری گەنج وەکو منداڵێکی چینی خواپێداوەکان فێری خوێندەواری بوو لەگەڵ خوێندنەکەشی دا سەرانسەری ئەوروپا گەڕا و هەردوو شۆڕشی فەڕەنسا و ئەمریکا کاریگەریەکی زۆر قوڵیان کردە سەری، لە ساڵی ١٨١١ پۆلیڤیار لەگەڵ کۆمەڵێک لە نیشتیمان پەروەراندا سەربەخۆی ڤنزوەیلایان ڕاگەیاند، بەڵام هێزەکانی ئیسپانیا بە توندی لێیاندان و پۆلیڤیار هەڵهات بۆ دەرەوەی وڵات، لە ساڵی ١٨١٩ پۆلیڤیار لەگەڵ سوپایەکدا شۆڕشیان هەڵگیرساند و شاخەکانی ئاندێزی بەبەفر داپۆشراویان بڕی و دایان بەسەر سوپای ئیسپانیادا و توانیان کۆڵۆمبیا ڕزگار بکەن، دوای دوو ساڵ پۆلیڤیار ڤنزوەیلاشی ڕزگار کرد، ساڵێک دوای ئەوەش ئیکوادۆر. ڤنزوەیلا و ئیکوادۆر و کۆلۆمبیا بوون بەیەک و کۆماری کۆلۆمبیای مەزنیان ڕاگەیاند و بە سەرۆکایەتی پۆلیڤیار، دوای ئەوەش پیرۆ ڕزگارکرا، پیرۆی سەرو بۆ ڕێزلێنانی پۆلیڤیار ناونرا (پۆلیڤیا) لەگەڵ ئەوەی پۆلیڤیار دەسەڵاتی دیکتاتۆری هەبوو، بەڵام بانگەشەی ئازادی و دادپەروەری دەکرد و هانی دروست کردنی حکومێکی دەستووری کرد، لەگەڵ ڕزگارکردنی کۆیلەکان و دروست کردنی زۆرێک لە قوتابخانەکان، بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار هەر وڵاتێک داوای سەربەخۆی خۆی کرد و کۆڵۆمبیای مەزن بەش بەش بوو، دوژمنەکانی پۆلیڤیاریان بە دیکتاتۆر و تاک ڕەو تاوانبارکرد، تا وای لێکرا وەکو سەرۆک کۆمار دەست لە کار بکێشێتەوە، پۆلیڤیار لە ساڵی ١٨٣٠دا لە تەمەنی ٤٧ ساڵی بە نائومێدی و دڵشکاوی سەری نایەوە لە کاتێکدا دوژمنێکی زۆری هەبوو، بەڵام گەلی ئەمریکای باشوور تا ئێستاش بە ڕزگارکەری خۆیانی دادەنێت.