کێ ستینۆگرافی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-22-00:18:00 - کۆدی بابەت: 3539
کێ ستینۆگرافی داهێنا؟
پرسیارە مێژوویەکان

ستینۆگرافی 

ستینۆگرافی یاسایەکە بۆ نووسینی خێرا، بە بەکارهێنانی پیتە ئەبجەدییەکان یان کورت کردنەوەیان، یان دانانی هێما بۆ پیتەکان یان وشەکان یان ڕستەکان، ئەمڕۆ ستینۆگرافی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە نوسینگەکانی هەموو وڵاتە پیشەسازییەکانی جیهاندا بەکاردەهێنرێت لەبەر ئەوەی سوودێکی زۆر دەگەیەنێت، زۆربەی مێژونووسان بنەمای ستینۆگرافی دەگەڕێننەوە بۆ مێژونووسی ئەغریقی کسینفون Xenphon کە سیستەمێکی ئەغریقی کۆنی بەکارهێنا بۆ نووسینەوەی یادەوەریەکانی سوقرات. لە ڕۆماش ((مارکوس تولیوس تیرۆ))ـش لە ساڵی ٦٣ پێش زاین، ستینۆگرافی بە لاتینی دانا و فەرهەنگێکیشی لەسەر دانا، بەڵام پێشکەوتنی پڕۆگرامی لە سەدەی حەڤدەهەمدا ڕوویدا و ((جۆن ویللیس)) بە باوکی (( ستینۆگرافی))دادەنێت، دوای پێشکەوتنی پیشەسازی ستینۆگرافی زیاتر لە بواری بازرگانیدا بەکارهێنارا، لە سەدەی هەژدەهەمدا چەندین سیستەمی ستینۆگرافی دانران، بەڵام زمانەکانی فەڕەنسی و ئیسپانی و پرتوگالی و سویدی و ئەڵمانی و هۆڵەندی و هی تریش سیستەمێکی ستینۆگرافییان پەیڕەو کرد کە لە ساڵی ١٨٦٨ دا لە لایەن ستینۆگرافەری بەریتانی ((صمۆئیل میلۆر))ـەوە دانرا، ئیسحاق بێتمانیش لە ساڵی ١٨٣٧ دا سیستەمێکی نوێی ستینۆگرافی دانا کە ناسراوە بە سیستەمی ((باتمان)) و لە ٢٥ پیتی بێدەنگ و ٢٤ جووتە دەنگی بێ دەنگ و ١٦ دەنگی بزوێن پێک دێت، لە ساڵی ١٨٨٨دا، جۆن گریک'ـی ئیرلەندی سیستەمێکی تری ستینۆگرافی دانا کە لەسەر بنەمای بازنە و قولاب و ئەڵقەیی پێک هاتبوو، ئەم سیستەمەی جۆن لە ساڵی ١٨٩٣وە لە ئەمریکا کاری پێدەکرێت و پێشکەوتنی زۆری لە پێشخستنی ستینۆگرافیدا دروست کرد. ئەمڕۆ ئامێری زۆر هەیە بۆ تۆمارکردنی دەنگی خێرا.


سەرچاوەکان



312 بینین