دایناسۆڕەکان چۆن دروستبوون؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-05:39:00 - کۆدی بابەت: 3381
دایناسۆڕەکان چۆن دروستبوون؟
پرسیارە مێژوویەکان

دەینەصورەکان چۆن دروستبوون؟

زانایان بڕوایان وایە دەینەصورەکان پێشی ١٨٠ ملیۆن ساڵ هاتوونەتە بوونەوە و پێش (٦٠) هەزار ساڵ لەناوچوون. دەبێت دەینەصورەکان لە خشۆکەکانەوە پەرەیان سەندبێت، لەبەر ئەوەی لەوانن. بەو بۆنەیەوە خشۆکەکان گروپێکی تایبەتین لە گیانداران کە ئەم تایبەتمەندیانەیان هەیە: خوێنیان ساردە، دەتوانن لە وشکانیدا بژین، دڵیان لە جۆرێکی تایبەتیە، زۆربەیان پولەکەیان پێوەیە. خشۆکەکان بە ماوەیەکی زۆر بەر لە دەینەصورەکان پەیدابوونە، لە وشکانی چوونە (ئەوانەی دەتوانن لەناو ئاو و لە وشکانیدا بژین) بەڵام هێلکەکەیان لەسەر وشکانی هەڵهێناوە، بێچووەکانیشیان قاچ و سییان هەبووە و توانیویانە هەناسە بدەن. دەشێت جڕوجانەوەریشیان خواردبێت. ئینجا خشۆکەکان زیاتر گەورە و بەهێزبوون، تا وایان لێهات هەندێکیان لە مارمێلکەی گەورە دەچوون و هەندێکی تریان لە کیسەڵ، کلکیان کورتبوو، ئێسقانەکانیان ئەستوور و سەریان گەورە و ڕووەکیان خواردووە. دەینەصورەکان لەسەر شێوەی خشۆکەکانی باپیریان پەرەیان سەند، کە لە قومقومە چونە و توانیویانە لەسەر قاچە دووانیەکانیان بڕۆن بە ڕێوە. دەینەصورە سەرەتاییەکان زۆر لاوازبوون و هەریەکەیان بە ئەندازەی کەڵەشێرێک بووە و لەسەر قاچە دووانیەکانی ڕێی کردووە. هەندێکیان هەر بە بچوکی مانەوە بەڵام هەندێکی تریان گەورەبوون و کێش و هێزیان زیادیکرد لەگەڵ کاتدا، تا هەندێکیان گەیشتنە درێژی ٢،٥ مەتر، بەڵکو گەیشتنە شەش مەتر و کێشیشیان گەیشتە کێشی فیلێک. سەریان بچوک و کورتبوو، دانەکانیشیان کولبوون و تەنها بۆ خواردنی ڕووەکەکان بەکاردەهاتن و لە شوێنە نەویەکاندا دەژیان لەناو زۆنگاوەکاندا. دوای ئەوە چەرخی دووەم هات لە (سەردەمی خشۆکەکان) هەندێک لە دەینەصورەکان توانیان ڕووەکی گەورەتر بخۆن. تا ئەندازەیەک قاچەکانیان نەیاندەتوانی لەسەر زەویدا لاشەیان هەڵبگرێت، بۆیە ناچاربوون زۆربەی کاتیان لە ڕووبار و زۆنگاوەکاندا بەسەربەرن. لەو دەینەصورانە جۆرێکیان کە زانایان ناوی (برونتۆساورس)یان لێناوە و درێژیەکەی لە نێوان (٢٠ و ٢٤) مەتردایە و کێشیشی نزیکەی (٣٤) تەنە، لە هەمان کاتدا هەندێک جۆری تر لە دەینەصور هەبووە توانیویانە بەسەر وشکانیدا ڕێبکەن کە ناویان (ئولوسادروس) بووە، درێژیەکەی ١٠ مەتر بووە، چڕنووکی هەبووە و ددانەکانی تیژبووە، لەسەر دەینەصورە ڕووەک خۆرەکانی وەکو (پرونتوسادرۆس) ژیاوە.
ئەو دەینەصورانە قۆناغێک بوون لە پێشکەوتنی خشۆکەکان، کە دەشێت بەهۆی ڕوودانی گۆڕانکاری کەش و هەواوە لەسەر ڕووی زەویدا لەناوچووبن، کە لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکاریەوە نەیتوانیبێت خۆراکی خۆی پەیدابکات.


سەرچاوەکان



202 بینین