کێ تەلەفزیۆنی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-15-11:42:00 - کۆدی بابەت: 3339
کێ تەلەفزیۆنی داهێنا؟
پرسیارە مێژوویەکان

تەلەفزیۆن

تەلەفزیۆن کردارێکی ئاڵۆزە، لە دروستکردن و پێشخستنیدا خەڵکێکی زۆر بەشداریان کردووە. لەبەر ئەوە کەسێک بە تەنها تەلەفزیۆنی دەستپێکرد لە ساڵی ١٨١٧دا بوو. کاتێک کیمیاگەری سویدی (جونس برزلیوس)ی توخمی کیمیایی (سلنیۆم)ی دۆزیەوە، کە توخمێکی ناکانزاییە و هێماکەی (سل)ە، دوای ئەوە دەرکەوت ئەو بڕە تەزوە کارەباییە کە سلنیۆم دەیگوێزێتەوە پشت بەو بڕە تیشکە دەبەستێت کە دەکەوێتە سەری، ئەم تایبەتمەندیەش پێی دەوترێت تایبەتمەندی کارەبای تیشکی, ئەو دۆزینەوەیە لە سڵی ١٨٧٥دا ڕابەرایەتی داهێنەری (ئەمریکی جی ار. کاری) کرد بۆ دروستکردنی سیستەمێکی تەلەفزیۆنی سەرەتایی بە بەکارهێنانی خانەی کارۆتیشکی. هەر خانەیەک لەو خانانە کۆنتڕۆڵی بە بڕی ئەو کارەبایەوە دەکرد دەنێردرا بۆ بوسەیلە تیشکیەکە لە ئەنجامی ئەوەشدا هێڵە گشتیە سەرەتاییەکان بۆ وێنەکان دەرکەوتن لەسەر کۆمەڵە خانە کارۆ تیشکیەکان بە تیشک خستنە سەر بوسەیلە تیشکیەکان.
داهێنانی (پەپکەی سڕینەوە) لە ساڵی ١٨٤دا (کتێبەکە ١٨٤ی نوسیوە) لەسەر دەستی پۆڵ بیبکاو پێشکەوتنێکی تر بوو. ئەم پەپکە کونی تێدا بوو بە بەردەم خانە کارۆتیشکیکیەکاندا دەسوڕایەوە سەرەڕای پەپکەیەکی تر بە بەردەم دیمەنەکاندا دەسوڕایەوە، بەڵام بیر و باوەڕ ئەم داهێنانە هەمان بیر و باوەڕ بوو کە دۆزینەوەکەی کاری کردی. لە ساڵی ١٩٢٣دا یەکەم پەخشی کرداری بۆ وێنەکان کرا لە ڕێگەی تەلەوە. ئەمەش هەردوو (بیرد)ی ئینگلیزی و (جنگنیز)ی ئەمریکی کردیان. دوای ئەوە چاکسازی گەورەتر کرا لە پێشخستنی ئامێرەکانی وێنەگرتنی سینەمادا، هەریەک لە فلادیمیر زۆریکین و فیلو فارسوورت هەستان بە پێشخستنی دوو جۆر لە کامێراکە یەکێکیان بە (ئینۆنۆسکوب) و دووەمیان بە (شیکەرەوەی وێنەکان) ناسراو بوون. بە هاتنی ساڵی ١٩٤٥، بوریەوەرگرەکان لە هەردوو ئەو دوو ئامێرەدا گۆڕان بۆ (صمامات) تەلەفزیۆنی وێنەگر. لە ئێستادا ئامێری تەلەفزیۆنی نوێ یوریەدا بۆ وێنە بەکاردەهێنێت کە بە (بۆری تیشکی ماپود) ناسراوە. لەم بۆریەدا دەمانچەیەکی کارەبایی هەیە، کە شاشەکە ڕێگە دەدات وەکو ئەوەی چەپکە تیشکەکە دەیکات لە بۆری کامێرادا، بۆ ئەوەی بتوانێت وێنەکە ببینێت. بەڵام ئێستا تەلەفزین لەوپەڕی پێشکەوتندایە بەتایبەت دوای ئەوەی تەلەفزیۆنی ڕەنگاوڕەنگ داهێنرا و بەتایبەتتر دوای داهێنانی ئامێری کۆنترۆڵ لە ساڵئ ١٩٨٦دا. 


سەرچاوەکان



801 بینین