زانیاری دەربارەی وشکی چاو لە ڕەمەزاندا
لە مانگی ڕەمەزاندا لە کاتی بەڕۆژوو بوون و نەخواردنەوەی ئاو و شلەمەنی نیشانەکانی وشکی چاو توندتر دەبن و لە هەندێک کەسیش کە پێش ڕەمەزان هەست بە نیشانەکانی وشکی چاو ناکەن لەوانەیە لە ڕەمەزاندا هەستی پێبکەن.
بە پێی توێژینەوەیەک کە لە شاری ئەبووزەبی لە ئیمارات ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کەوا جیاوازیەکی زۆر هەیە لە بڕی فرمێسک لە پێش ڕەمەزان و لە کاتی بەڕۆژووبوونی مانگی ڕەمەزان، تەنانەت نیشانەکانی هەوکردنیش لە ڕەمەزاندا بە شێوەیەکی هەستپێکراو زیاد دەبن.
بەمەبەستی کەمترکردنەوەی کاریگەری بەڕۆژووبوون لەسەر وشکی چاو پێویستە میوە و سەوزە زیاتر بخورێت لە کاتی پارشێوان هەروەها ڕۆژانە چەند جارێک دەم چاو بە ئاوی سارد بشورێت. قەترەی فرمێسکی دەستکرد بەکاربهێنرێت لە کاتی پێویست دا.
سەرچاوەکان
246 بینین