گرنگترین نیشانەكانی غوودە
- هه‌میشه هه‌ستکردن به‌سه‌رمابون، هه‌میشه ماندویی، خه‌مۆکی و دابڕان له‌کۆمه‌ڵگه.
- زیادبونی کێش و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری له له‌شدا، زیادبونی پێداویستی به‌خه‌وتن، بیرکڵۆڵی.
- ئاوسانی قاچ و قۆڵ و ده‌موچاو به‌هۆی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمفه‌کانه‌وه، لاوازی نینۆک و قژ، قژڕوتانه‌وه.
- ده‌نگ نوسان و خاوبونه‌وه‌ی قسه‌کردن و ده‌نگ گڕی.
- هه‌میشه قه‌بزبون.
- هه‌ندێکجار هه‌ڵئاوسانی غودده، کۆبونه‌وه‌ی ئاوی لیمفه‌کان له‌ناو پێڵوی چاودا.
- تێکچونی سوڕی مانگانه‌ی خانمان، لاوازبون و که‌مبونه‌وه‌ی خواستی سێکسی.
- پیاوان هه‌ندێکجار توشی نه‌زۆکی ده‌بن.
- خاوبونه‌وه‌ی لێدانی دڵ.
- نزمبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و هه‌ندێکجار به‌رزبونه‌وه‌ی، لاوازبونی ماسولکه‌ی دڵ.
- کۆبونه‌وه‌ی ئاو له‌ناو په‌رده‌ی دڵدا.
تێبینی: مه‌رج نیه ته‌واوی نیشانه‌کان له‌که‌سێدا به‌دی بکرێن.
سەرچاوەکان
4717 بینین