خەلافە چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-04-07:23:00 - کۆدی بابەت: 4151
خەلافە چییە؟
پرسگەی ئیسلام

چەمکی خەلافە

مەبەست لە چەمکی خەلافە لە مێژووی ئیسلامیدا، ئەو قەوارەی سیاسییەیە کە جێگرانی پێغەمبەر (د.خ) فەرمانڕەوایی دەکەن و بەڕێوەی دەبەن و دەستووری و شەرعیەتی ئیسلام پەیڕەو دەکەن.

لە ڕووی زمانەوانییەوە خەلافە لە فرمانی (خلف-یخلف)ـی زمنای عەرەبییەوە وەرگیراوە، کەواتە جێنشینی و شوێن گرتنەوە دەدات بەدەستەوە، وە لە قورئانی پیرۆزدا چەند جار بەم مانایە دووپات بووەتەوە، وەک زاراوەش واتە سەرۆکایەتیکردنی جەماوەری موسڵمان لە کاروباری ئاینی و دنیایشا لە لایەن خەلیفەوە درێژە پێدانی دەسەڵات و ڕێبازی پێغەمبەر (د.خ) و جێبەجێکردنی بەرنامەی ئیسلامە.

بیرمەندان و زانایانی موسڵمانی وەک ماوەردی و ئەبو ئەعلا بە وردی و قووڵی لە بنەما و ناوەڕۆکی سیستەمی خەلافەیان کۆڵیوەتەوە و گرنگی و پێویستی هەبوونیان دیاری کردووە و ماف و ئەرکەکانی خەلیفەیان خستۆتە ڕوو، هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردووە کە ئەو کەسەی بۆ پۆستی خەلافە دێتە هەڵبژاردن دەبێت مرۆڤێکی خواناس و ڕآستگۆ و دادپەروەر و هۆشیار و تەندروست بێت و تەواو لە ئاین و شەریعەتی ئیسلام شارەزا بێت، بەڵام کاتێک حیزب و گروپە ئاینییەکان و ڕەوت و قوتابخانە بیری و فەلسەفییەاکن لە مێژووی ئیسلامدا سەریان هەڵدا ئەمانە خاوەنی بەرنامە و تێڕوانینی سیاسی و هزری خۆیان بوون، وە بۆچوونی جیاواز و دوور لە یەکتر هەبوو لەمەڕ چەمکی خەلافە و دەستنیشانکردنی ناسنامە و ئەدگاری ئەو کەسانەی کە هەقیان هەیە بکرێت بە خەلیفەی موسوڵماندن.


سەرچاوەکان



456 بینین