شیکاری زاراوەی بزاوتی کۆمەڵایەتی پێکهاتەیی
زۆربەی بزاوتە کۆمەڵایەتییەکان کە لە وڵآتە پیشەسازییە مۆدێرنەکاندا ئەنجام دەگرێ، بزاوتی کۆمەڵایەتی پێکهاتەینن، کاتێ پێکهاتەی کۆمەڵگا بە بۆنەی ڕووداوی وەکو داهێنان گەشەی شارەکان، شەڕ، گەشە و قەیرانی ئابووری، بەدیهێنانی کاری نوێ یان لەناوچوونی کارە کۆنەکان تووشی گۆڕانکاری دێ، چین و پێگەکانی کۆمەڵگا سەرو ژێر دەبن و کۆمەڵگا تووشی بزاوتی کۆمەڵایەتی پێکهاتەیی دەبێ، ئاکامی ئەم ئاڵ و گۆڕانە ئەوەیە کە زۆربەی خەڵکی بە بێ هەوڵ و کۆششی خۆیان یان بەرەو سەر هەڵدەکشن واتە پلەیان بەرز دەبێتەوە یاخود بەرەو چینی خوارتر دادەبەزن.
سەرچاوەکان
424 بینین