زانیاری دەربارەی ملە خڕێ (دوو شاخە)
فلوس، توێکڵی لیمۆ، نۆکی هاڕدراو، سیر بە شیر، نیسک بە خواردن و لەگەڵ گوڵی کەلەرم بە یەکەوە بکوڵێت و شەوانە لێی ببەستیت، نیو کوپ ئاردی جۆ بە سرکە لێی ببەستیت شەوانە، ئاوی گژنیژی تەڕ لەگەڵ ئاوی بەرسیلە تێکەڵ بکە و غەرغەرەی پێبکە، دوو پەرداخ ئاوی کوزەڵەی تەڕ بگرە و لەگەڵ دوو پەرداخ ئاو تێکەڵی بکە و کەمێکی بکوڵێنە دوای سارد بوونەوە ڕۆژنە (٢-٤) فنجانی لێ بخۆرەوە، ئەم خواردنانە بەسوودن پیاز و کاهوو و نیسک و شاتوو و ئاوی گێزەر و ئاوی ترێ و ئاشی بەرسیلە و ئاشی تەمرهیندی و شیر.
پارێز بکرێت لە سرکە و ماست و خورما و باینجان و تەماتە و زەنجەفیل و مێخەک و قەند چا و شتی سوورەوەکراو و ماسی و دارچین و خواردنەوە گازیەکان.
سەرچاوەکان
344 بینین