زانیاری بەهێزبوونی بیر و هۆش
خواردنی پێستی هەلیلەی زەرد بە هەنگوین، خواردنی ماست و شیر، خورما، لۆبیا، بادەمی شیرین (١٠) دانە، بادەمی تاڵ (٣) دانە هەموو ڕۆژێک بخوات، قەیسی شیرین، جاترە وورد بکە و لەگەڵ هەنگوین ڕۆژی دووجار کەوچکێکی زەڵاتە، جاترە و کەوچکێکی گەورە هەنگوین، گیای زمانە چۆلەکە و پێ چۆلەکە، زەنجەفیل، ڕازیانە، جاترە (٢٥) گرام لەیەک لیتر ئاودا بکوڵێت (١٠) خولەک دوای سارد بوونەوەی دەیپاڵێویت و لە شوشەی دەکەیت و لە ڕۆژێکدا دەیخۆیتەوە کەی تینوو بوویت پەرداخێک بە کەمێک هەنگوین یان نەبات شیرینی بکە و بیخۆرەوە، خەرتەلی کوتراو ڕۆژی یەک کەوچکی چا دەخۆیت، ئەسفەنتین ڕۆژی یەک چا، شیری بزن بە شەکر، مۆز، مێوژ، گۆشتی پۆڕ و پەپو سلێمانە.
ئەم گیرآوەش زۆر بوسوودە (شەربەتی مێخەک و بەهار نارنج + کوڵاندنی بادرنجبویە و دارچین و ڕیشەی ڕێواس و مەرزنجۆش) بەهەمان ڕێژە تێکەڵ بەیەک دەکرێن و یەک کەوچک دەخورێت.