بەهێز بوونی مێشک
بۆ بەهێز بوونی مێشک ئەم تێکەڵەیە (گوڵی زمانە گا - گوڵە باخ و جاترە هەر یەکەیان (٣٠) گرام زەعفەران (٥)گرام) دوای هاڕین و لێکدان کەوچکێک لە پەرداخێک ئاوی کوڵاودا دەم دەکرێت و ڕۆژی دووجار دەخورێتەوە، خواردنی (٥) گرام کوندر لە شەو و ڕۆژێکدا، خواردنەوەی ئاوی ترێ ڕۆژانە (١-٢) پەرداخ، خواردنەوەی چایەکی بەیبوون لەگەڵ یەک چای ترش کە خۆی ترشە، پێش خەوتن (٥) گرام ڕازیانە دەم بکە و بیخۆرەوە، ماست و ماستاو، دەم کراوی پونگ، سیر، پیاز، بەهێ، خورما، پرتەقاڵ، مۆز، ماش، کاڵەک، کاهوو، کوزەڵە، خەرتەلە، بۆنکردنی نێرگز، کولێرە بە ڕەشکە و شمڵی، قەیتەران، دارچین، زەنجەفیل، بیبەر، وەنەوشە، کەرەوز، بەڕووی برژاو، سیواک کردن، دانیشتن لە زانایان و خوێندنەوە لەکاتی بێدەنگی و لە هەوای ساف و پاکدا، ددان شۆردن و خۆپاک ڕاگرتن و جل و بەرگی پاک و ژینگەی پاک.
سەرچاوەکان
602 بینین