باسی هاوچەشنی مارەبڕین
مەبەست لە هاوچەشنی ئەوەیە مێردەکە لە هەندێک سیفەتدا وەک ژنەکە بێ ئەو هاوچەشنییە مافی ئافرەتەکە و مافی (ولی)ـیەکەیەتی، کەوابوو ئەگەر باوک، یان باپیرە کچێکیان لە پیاوێک مارە کرد کە لە یەکێک لەو سیفەتانەدا هاوچەشنی نەبوو وەک کچێکی منداڵ لە پیاوێکی باڵغی گوناهبار مارە بکەن، ئەوە دروست نییە، بەڵام ئەگەر ئافرەتەکە و (ولی)ـیەکەی وازیان لەو مافە هێنا و هەردوکیان بەم مارەبڕینە ڕازی بوون، ئەوە دروستە.
ئەو سیفەتانەی لە مێرد و ژن دەبێت هاوچەشن بێت
- لەو بێ کەم و کوڕییانەی ئەبنە هۆی پەشیمانبوونەوە.
- ئازاد بێ.
- ڕەسەنایەتی باوک و باپیر.
- ئایین پەروەری.
- کار و پیشە.
سەرچاوەکان
169 بینین