تایبەتمەندییەکانی شیردەرەکان
شیردەرەکان لە سادەترین زەریاکان و گەرمترین بیابانەکاندا دەژین، تا ڕادەیەک لە هەموو ئەو ناوچانەش کە دەکەونە نێوانیان، بارستەی ئەو شەمشەکوێرە کە هەرچەندە بچووکە لە بارستەی قۆپچەی پاڵتۆیەک تێناپەڕێت. لەوانەیە نەهەنگی شین بارستەی بگاتە زیاتر لە بارستەی بیست پاسی قوتابخانە. شیردەرە زیندووەکان کە ئێستا دەگەنە ٥ هەزار جۆری جیاواز، لە چەند ڕوویەک لێک جیاوازن، بەڵام لە هەندێ تایبەتیدا هاوبەشن. نموونەی شیردەرەکان وەکو دۆلفین، مەیموونی بابۆن، کەرکەدەن.
شیردەرە یەکەمییەکان
شیردەرەکان بە پێی تۆماری بە بەردبووەکان پێش زیاتر لە ٢٢٥ ملیۆن ساڵ دەرکەوتوون. لەوانەیە ئەو شیردەرانە بە قەد قەبارەی مشکێک بووبن، ئەم گیانەوەرانە لە خوێن گەرمەکان بوونە. لە توانایاندایە پلەی گەرمی لەشیان بە چەسپاوی بهێڵنەوە، ئەو شیردەرانە پشت بە ژینگەی دەوروبەرییان نابەستن بۆ گەرم بوونەوە، ئەم تایبەتییە ڕێگە بە شیردەرەکان دەدات بۆ گەڕان بە دوای خۆراک لە شەودا و لە ڕۆژدا خۆیان لە داینەسوڕەکان دوور بخەنەوە. کاتێک کە دەینەسووڕەکان لەناوچوون ئاو و خۆراک لە سەر زەوی زۆر بوو بۆ شیردەرەکان، ئەم داهاتانە ڕێگەی بە شیردەرەکان دا بۆ بڵاوبوونەوە و ژیان لە ژینگە جیاوازەکاندا ببەنەسەر.
تایبەتییە هاوبەشەکان
دۆلفین و مەیموون و فیلەکان موویان هەیە، لەگەڵ ددانی تایبەتمەد، هەروەکو مرۆڤ بەتەواوی، ئەمە و زۆربەی تایبەتیەکانی دیکە کە لە گیانەوەرانی دیکە جیایان دەکاتەوە هاوبەشن.
بەرهەم هێنانی شیر
هەموو شیردەرەکان شیرە رژێنیان هەیە و گیانەوەری دیکە ئەم ڕژێنەیان نییە. شیرە ڕژێنەکان پێکهاتووی ئەندامین شیر بەرهەم دێنن، تەنها مێیە پێگەیشتووەکان شیر لە شیرە ڕژێنەکانیان بەرهەم دێنن. هەموو شیردەرە مێیە پێگەیشتووەکان بێچووەکانیان بە شیر بەخێو دەکەن، شیر هەمووی لە ئاو، پڕۆتین و چەوری و شەکرەکان پێکدێت، بەڵام بڕی هەر خۆراکە ماددەیەک جیاوازە بە پێی جیاوازی جۆری شیرەکە، بۆ نموونە شیری ئافرەت نیوەی چەوری و دوو ئەوەندەی شەکری شیری مانگای تێدایە.
هەناسەدان
هەموو گیانەوەران پێویستیان بە ئۆکسجین هەیە بۆ دەستکەوتنی وزە لە خۆراکەکانیدا، شیردەرەکان وەک باڵندە و خشۆکەکان سییەکانیان بەکاردێنن بۆ دەستکەوتنی ئۆکسجین لە هەوادا، بەڵام شیردەرەکان ماسولکەیان هەیە بۆ دەستکەوتنی هەوا، ناوپەنچک ماسوولکەیەکی گەورەیە یارمەتی چوونە ژوورەوەی هەوا دەدات بۆ ناو سییەکان، یەمیش دەکەوێتە ژێر قەفەزەی سنگەوە.
خوێن گەرمەکان
ئۆکسجین یارمەتی هەڵوەشاندنی خۆراک و دەرپەڕاندنی وزە دەدات ئەم وزەیەش شیردەرەکان بە گەرم و گوڕی دەهێڵێتەوە. شیردەرەکان وەک باڵندەکان لە خوێن گەرمەکانن، گۆرانە کیمییاییەکانی ناوەوەیان پلەی گەرمی لەشیان بە چەسپاوی دەهێڵێتەوە، توانای مانەوەیان بە گەرمی وادەکات لە ناوچە ساردەکاندا بژین، وە لە ئاو و هەوای سارد بە چالاکی بمێننەوە.
موو
شیردەرەکان هەندێک جیاکەرەوەیان هەیە ناهێڵن گەرمی لەشیان ون ببێت. یەکێک لەو ڕێگایانە بۆ مانەوەی لەشیان بە گەرمی داپۆشرانیانە بە موو، شیردەرەکان تاکە گیانەوەرن کە موویان هەیە، هەموو شیردەرەکان تەنانەت نەهەنگەکانیش موویان هەیە، ئەو شیردەرانەی کە لە ئاو و هەوای سارد دەژین وەک ڕێوی، کە کەوڵێکی ئەستووری هەیە. شیردەرە گەورەکان کە لە ئاو و هەوای گەرمدا دەژێن وەک فیل پێویستیان بە کەوڵی گەرم نییە، هەروەها مرۆڤیش لە هەموو لەشیدا موو هەیە، هەروەها مەیموونەکانیش، بەڵام مووی لەشی مرۆڤ کورت و کەمترە لە مووی مەیموون. زۆربەی شیردەرەکان چینێک چەوری لە ژێر پێستیاندا هەیە و بەگەرمی دەیانهێڵێتەوە. ئەم چەورییە یارمەتی پاراستنی گەرمی دەدات لە لەشدا، نەهەنگ و شیردەرەژانی دیکە کە لە زەریا ساردەکاندا دەژین بەوە جیادەکرێنەوە کە چینێکی ئەستوور و چەوریان هەیە، بە بوونی چینە ئەستوورەژاب لە چەوری دەڵێن قەڵەوی.
ددانە تایبەتمەندەکان
تاکە سیفەتێکی بێ هاوتای دیکە کە شیردەرەکان جیادەکاتەوە ددانە تایبەتمەندەکانیانە، باڵندەکان ددانیان نییە، لەوکاتەی کە ماسی و خشۆکەکان ددانیان هەیە، بەڵام هەموو ددانەکان چوونیەکن، وە شیردەرەکان ددانیان هەیە بە شێوە و قەبارەی جیاواز، چونکە فەرمانی جیاوازیان هەیە، شیردەرەکان ددنای شیرییان دەگۆڕن بە کۆمەڵە ددانێکی هەمیشەیی. دەمی مرۆڤ سێ جۆر ددانی تێدایە، ددان بۆ بڕین کە ناودەبرێن بە بڕبڕەکان کە دەکەونە سەرەتای دەم، زۆربەی خەڵک چوار بڕەر لە سەرەوە و چواری لە خوارەوەیان هەیە، لە تەنیشتیەکاندا کەڵبەکان هەن، ئەمانەش یارمەتی گرتنی خۆراک دەدەن وە ددانەکانی دوایی خڕیکانی کۆتایین. هەر جۆرە ددانێک لە شیردەرەکان یارمەتی خواردنی جۆرە خۆراکێکی دیاریکراو دەدات. شیردەرە گۆشت خۆرەکان کەڵبەی گەورەیان هەیە کە یارمەتی خواردنی نێچیرەکەیان دەدات، شیردەرە ڕووەک خۆرەکان بڕەڕ و خڕێی گەورەتریان هەیە یارمەتی بڕین و هاڕینی ڕووەکان دەدات. شێرەکانی چیا کەڵبەری تیژیان هەیە بۆ گرتنی نێچیرەکانیان ، مایینەکان بڕەڕی تیژیان هەیە لەسەرەتایی دەم بۆ بڕینی ڕووەکەکان و خڕیی پان لە دواوە بۆ هاڕینی ڕووەکەکان.
توخمە زۆربوون
هەموو شیردەرەکان توخمانە زۆر دەبن نێرە خانەکان هیلکەکان دەپیتێنن لەناو لەشی مێیەدا، هەرچەندە هەندێ لادان هەیە بەڵام زۆربەی شیردەرەکان بەچکەیان بە زیندوویی دەبێت. شیردەرە تازە لە دایک بووەکان بەلای کەمەوە لەگەڵ یەکێ لە باوانیاندا دەمێنێتەوە و گەشە دەکەن و بە درێژایی ئەو ماوەیەش بەچکەکان لەلایەن باوانیانەوە بایەخیان پێدەدرێت و دەپارێزرێن. بۆ نموونە مێیە ورچ هێرش دەباتە سەر هەموو ئەوانەی کە مەترسی دەخەنە سەر بێچووەکانی.
دەماخی گەورە
دەماخی گیانەوەری شیردەر زۆر گەورەترە لە دەماخی گیانەوەری دیکە، کە هەمان قەبارەیان هەیە، ئەم دەماخە گەورەیە ڕێگەی بە شیردەرەکان دەدات بۆ خێرا فێربوون و بیرکردنەوە. شیردەر بینین و بیستن و بۆنکردن و بەرکەوتن و تام کردن بەکاردەهێنێت بۆ زانینی جیهانی دەوروبەری، گرنگی هەر هەستێک لەسەر ژینگەی دەوروبەری بەندە، بۆ نموونە ئەو شیردەرانەی کە لە شەودا چالاکن ئەوا پشت بە بیستینیان دەبەستن زیاتر لە بینییان.ا