ڕەفتاری گیانەوەران

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-04-17:10:00 - کۆدی بابەت: 4143
ڕەفتاری گیانەوەران
زانستەکان

ڕەفتاری گیانەوەران چۆنە؟

گیانەوەران لە دوژمنان هەڵدێن، بەدوای خواردندا دەگەڕێن، دەجەنگێن لە پێناوی بواری زیندەیی و جێگەی حەوانەوە بنیات دەنێن، هەموو ئەم چالاکییانە بە ڕەفتار ناودەبرێن. گیانەوەران بەزکماکی دەزانن چۆن هەڵسوکەوت بکەن، بەڵام هەندێ جاری دیکە دیکە فێردەبن چۆن هەڵسووکەوت بکەن. 

ڕەفتاری زگماکی 

ئەو ڕەفتارەیە کە پشت بە فێربوون یان تاقیکردنەوە نابەستێت بە ڕەفتاری سگماکی ناودەبرێت. ڕەفتاری سگماکی بەهۆی بۆهێڵەکانەوە بۆ ماوەییانە دەگوازێتەوە، کاوێژکردن لە مانگای بچووک بۆماوییانە بەدەستی دێنێ. خواستی فڕین لە هەنگ بۆماوەییانە بەدەستی دێنێ باڵندەی نێر تەنی ڕەنگاورەنگ کۆدەکاتەوە بۆ سەرنج ڕاکیشانی مێیەکەی بۆ جووت بوون. هەندێ لە ڕەفتاری سگماکی لەگەڵ لەدایک بوونەوە دەست پێ دەکات، نەهەنگە لەدایک بووە تازەکان توانایەکی سگماکیان هەیە بۆ مەلەکردن، وە هەندێ ڕەفتاری سگماکی هەیە پاش چەند مانگێک یان چەند ساڵێک لەدایک بوون پەرەدەسێنێ، نموونەکەشی ڕۆیشتن لە مرۆڤدا کە لەگەڵ ئەوەی کە سگماکییە. بەڵام ئێمە توانای ڕۆیشتنمان نابێ تا نەگەینە نزیکەی ساڵێک.

ڕەفتاری فێربوون 

ڕەفتاری سگماکی دەتواندرێ چاک بکرێ، گیانەوەران هەندێ جار فێربوون بەکاردێنن بۆ گۆڕینی ڕەفتارێک. ڕەفتاری فێربوون ڕەفتارێکە دەتوانرێ فێربکرێ بە هۆی تاقیکردنەوە یان سەرنجدانی گیانەوەرانی دیکە، مرۆڤ خواستی قسەکردنی بۆ ماوەییانە پەیداکردووە، بەڵام جۆری زمان کارێکی بۆماوەییانە نییە چونکە لەوانەیە بتوانن فێری عەرەبی یان ئینگلیزی یان زمانی هێماکان ببین، هەموو گیانەوەران توانای فێربوونیان هەیە.

ڕەفتاری مانەوە 

گیانەوەران پشت بە ڕەفتاریان دەبەستن بۆ مانەوە، وە بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێنێت دەبێ گیانەوەر هەڵسێت بە چەند شتێک، دەبێ بەدووربێ لە بە نێچیربوونی و دەبێت خۆراک و ئاو و جێی ژیانی بدۆزێتەوە. گیانەوەران بە ڕێگەی جیاواز خۆراک دەدۆزنەوە، هەنگ بۆ مژینی شیلەی گوڵ دەبێ لە گوڵێکەوە بۆ گوڵێکی دیکە بفڕێ، کوالا بۆ بەدەست هێنانی گەڵاکانی کینا دەبێ بەدارەکاندا هەڵگەڕێ. شەمپانزی کەرەستە دروست دەکات، و بەکاری دەهێنێ بۆ دەرهێنانی مێروولە و خواردنی دیکە لە ناوچەی نەبوونی دەستکەوت. زۆر گیانەوەر خۆراکەکانیان ڕاودەکەن، بۆ نموونە کوندەپەپو مشکەکان ڕاودەکات، ئەو گیانەوەرەی گیانەوەری تر دەخۆن بە نێچیرگرەکان ناودەبرێن. وە ئەو گیانەوەرەی دەخورێت بە نێچیر ناودەبرێت. وە هەروەها گیانەوەرە نێچیرگرەکانیش هەندێک جار دەبن بە نێچیر بۆ گیانەوەری دیکە. بۆ نموونە بۆق مێرووەکان دەخوات، کەواتە بۆقەکە نێچیرگرە و لەوانەشە مارێک بۆقەکە بخوات. لەم بارەشدا بۆقەکە نێچیرە.

دیاریکردنی بواری زیندەیی

هەندێک جار تاکەکانی یەک جۆر ناچاردەبن بۆ بەربەرەکانی لەسەر خۆراک و مێیەکانیان، بۆ خۆ بەدوورگرتن لەم بەربەرەکانیە هەندێک گیانەوەر هەڵدەستن بە دیاریکردنی پانتاییەک بۆ دابینکردنی وزە، بواری زیندەیی شوێنێکە  کە گیانەوەرێک یان کۆمەڵە گیانەوەرێک تێیدا بێجگە لە خۆیان بوار بەتاکی دیکەی هەمان جۆر نادەن بێتە ناوییەوە، هەندێ باڵندە بواری زیندەیی خۆی بە خوێندن دیاری دەکەن، خوێندنەکە باڵندەی دیکە ئاگادار دەکاتەوە لە نەهاتنە ناوەوەی باڵندەی تر بۆ ناو بوارە زیندەییەکە. ئەگەر بەڵندەی دیکە هاتنە ناوچەکە، ئەوا باڵندەی خاوەن ناوچەکە هەوڵی دەرکردنیان دەدات بۆ دەرەوە، گیانەوەران بوارە زیندەییەکانیان بۆ جووت بوون و بەخێوکردنی بێچووەکان و دۆزینەوەی خۆراک بەکاردێنن.

کاری بەرگری

ڕەفتاری بەرگری بوار بە گیانەوەران دەدات بۆ پاراستنی داهەتەکانیان، وە لەوانەش پاراستنی بوارە زیندەییەکەیان لە گیانەوەرانی دیکە، گیانەوەران بەرگری لە خۆراک، و مێیەکان و نەوەکانیان دەکەن، بۆ نموونە مڕەی سەگ ئەو کاتەی کەسێک لێی نزیک دەبێتە لە کاتی خواردندا. زۆر لە نێرەی گیانەوەران بەسەختی دەجەنگن  وەک شێر بۆ بەرگریکردن لە مێیەکان. هەندێ باڵندە شێوازەکانی دوورخستنەوەی سەرنج  بەکاردێنن بۆ بەرگری کردن لە بێچووەکانیان. لە کاتێکدا نێچیرگرێک نزیک دەبێتەوە لەوانەیە مێیەکەی باڵندەی شوان هەڵخەڵەتێنە وا خۆی پیشان بدا کە باڵەکانی شکابێ و دووردەکەوێتەوە لە بێچووەکانی وە ئەم کارە سەرنجی نێچیرگرەکە دوور دەخاتەوە لە بێچووەکانی و بە پارێزراوی دەمێننەوە. هەروەها ڕەفتاری بەرگری یارمەتی گیانەوەران دەدات بۆ خۆپاراستن لە نێچیرگرەکان. یەکێک لەو ڕێگایانەی کە گیانەوەران بەکاری دێنن بۆ خۆبەدوورگرتن لە نێچیرگرەکان ئەوەیە کە توانای بینینی لەلایەن نێچیرگرەکان گران دەکات، وەک لە جووڵەکردن کەروێشکێکی دیاریکراو لە شوێنێک خۆی مات دەکا بە شێوەیەک ڕەنگەکەی بگونجێ لەگەڵ ڕەنگی دەوروبەرە دەوەنی و گیایی ناوچەکە. بەڵام ئەگەر نێچیرگر نێچیرەکەی  هەستپێکرد ئەوا نێچیرەکە پێویستی بە ڕێگەیەکی دیکە هەیە بۆ بەرگری کردن لە خۆی، کەروێشکەکان هەوڵی ئەوەدەدەن کە پێش نێچیرگرەکە بکەون، هەنگ و مێروولە و زەردەواڵەکان ترشێکی بەهێز دەهاوێژنە دوژمنەکانیان. بۆ نموونە فسۆکە ئەمریکییەکان (Skunks) ماددەی کیمیایی بێزارکەر دەپرژێنن بەسەر هێرش بەرەکان بۆ خۆ پاراستن.

دڵداری 

گیانەوەران پێویستیان بە دۆزینەوەی هاوسەر هەیە بۆ زۆربوون، زۆربوون پێویستیەکە بۆ مانەوەی جۆری گیانەوەران، گیانەوەران ڕەفتاری تایبەتیان هەیە بۆ دۆزینەوەی هاوسەر، ئەم ڕەفتارە بە دڵداری لار ناودەبرێت هەندێک لە باڵندە و ماسی هێلانە بنیات دەنێن بۆ سەرنج ڕاکێشانی هاوسەر بەڵام گیانەوەرانی تر جووڵە و دەنگی تایبەت بەکاردێنن.

باوانێتی 

هەندێک لە گیانەوەران، وەک کرمۆکەی پەپوولە، لەوەتەی دەرکەوتوە توانای بایەخ دانی بە خۆی هەیە، بەڵام زۆر لە گیانەوەرە بچووکەکان پشت بە باوانیان دەبەستن لە ژیانیاندا، هەندێک لە باڵندە پێگەیشتووەکان خۆراک دابین دەکەن بۆ بێچووەکانیان چونکە ئەو بێچووانە ناتوانن خۆراک دابین بکەن پاش تروکاندنیان لە هێلکە. گیانەوەرانی دیکە وەک نەهەنگە بکوژەکان ساڵانێک دەبەنە سەر بە فێرکردنی بێچووەکانیان کە چۆن خۆراکەکەی ڕاودەکەن.

ڕەفتاری وەرزی

زۆر لە گیانەوەران بەرەنگاری سەرمای سەختی زستان دەبنەوە وە لەوانەشە ڕووبەڕووی کەمی خۆراک لە زستاندا ببنەوە، بۆقەکان خۆیان لە سەرما دەپارێزن بە خۆشاردنەوەیان لەو چاڵە قوڕینانەدا کە هەڵی دەکەنن. سمۆرەکان خۆراک کۆدەکەنەوە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ زستان، ڕەفتاری وەرزی یارمەتی گیانەوەران دەدات لە خۆ گونجاندن لەگەڵ ژینگەدا. زۆر لە گیانەوەران خۆیان بە دوور دەگرن لە کەشی سارد بە گواستنەوە بۆ شوێنی گەرمتر، ئەم گیانەوەرانە کۆچ دەکەن بۆ دۆزینەوەی خۆراک و ئاو و ناوچەی حەوانەوەی ئارام. کۆچ ڕۆیشتنە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، نەهەنگەکان و ماسی سەلەمون و شەمشەمەکوێرە، و تەنانەت شەمپانزیش کۆچ دەکەن. هەموو پایزێک باڵندە هەیە نیوەی گۆی باکووری زەوی بە هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن و لە بەهاردا دەگەڕێنەوە بەرەو باکوور بۆ بنیات نانی هێلانەکانیان. باڵندەکان پشت بە زانیاری  وەک زنجیرە چیاکان و ڕووبارەکان و لێوارە کەنارییەکان دەبەستن بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکانیان.

خاوبوونەوە

هەندێ لە گیانەوەر بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ کەمی خۆراک و ئاو پەنادەبەن بۆ مت بوون. مت بوونی زستانە ماوەی سست بوون و نزم بوونەوەی پلەی گەرمی لەشە کە هەندێ گیانەوەر لە زستاندا پێیدا تێدەپەڕن، گیانەوەران لە مت بوونی زستانەدا لەسەر چەوری کۆکراوەی لەشیان دەژین، گیانەوەرێکی زۆر مت دەبن لەوانەش مشکەکان و سمۆرەکان و فسۆکە ئەمریکییەکان. لە ماوەی مت بوونی گیانەوەرەکە پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە و هەروەها لێدانەکانی دڵی و خێرایی هەناسەی کەم دەبێتەوە، هەندێ گیانەوەر لەکاتی مت بووندا پلەی گەرمی لەشیان نزم دەبێتەوە تا چەند پلەیەکی کەم لەسەرووی پلەی بەستن، وە هەڵناستن تا چەند هەفتەیەک. گیانەوەری دیکە وەک ورچ چالاکییەکانی سست دەکاتەوە، بەڵام ناچێتە مت بوونێکی قووڵ، وە هەروەها پلەی گەرمی لەشی ورچەکە نزیک نابێتەوە لە پلەکانی بەستن هەروەها ورچەکان خەوێکی کەمتر لە ماوەی مت بوونی گیانەوەرەکانی دیکە ئەنجام دەدەن. تەنها زستان تاکە وەرز نییە بە گرانی داهاتەکانیان تێدا بدۆزنەوە وەک دەبینین زۆر لە سمۆرەکان و مشکەکان بە خاوبوونەوەی ناوەکیدا دەڕۆن کە هاوکاتە لەگەڵ ماوەی هەرەگەرمی هاوین کاتێک کە ئاو و خۆراک کەم دەبێتەوە ئەم ماوەیەی نزمبوونەوەی چالاکی لە هاویندا بە متبوونی هاوینە (Estivation) ناودەبرێت.

کاتژمێری زیندەیی

گیانەوەران پێویستیان بە بەدواچوونی کاتە، بۆ ئەوەی بزانن کەی خۆراک کۆبکەنەوە و کەی کۆچ بکەن. دەستبەسەرداگرتنی ناوەکی بۆ سوڕە سروشتیەکانی گیانەوەر بە کاتژمێری زیندەیی ناودەبرێت. لەوانەیە گیانەوەران نیشانەی وا بەکاربهێنن وەک درێژی ڕۆژ و پلەکانی گەرمی بۆ دەستەبەرداگرتنی کاتژمێرەکانیان. هەندێک کاتژمێری زیندەیی بەدواداچوون بۆ خولە ڕۆژانەییەکان دەکەن ئەم خولە ڕۆژانەییانە بە دووپات بوونەوەی ڕۆژانە ناودەبرێن. زۆربەی گیانەوەران لە خەو هەستان و خەو هاتنیان تا ڕادەیەک لە هەمان کاتە لە هەموو ڕۆژ و شەوێکدا ئەمەش نموونەیەکە بۆ دووپات بوونەوەی ڕۆژانە. هەندێک لە کاتژمێرە زیندەییەکان دەست بەسەر خولە درێژەکاندا دەگرن. لەوەش نزیکەکە خولە وەرزییەکان گیانەوەری جیاواز بگرێتەوە. زۆریان مت دەبن لە چەند کاتێکی دیاریکراوی ساڵدا، وە زۆردەبن لە کاتێکی دیکەدا، زۆربوون لە وەرزێکی دیاریکراودا سوود لە بارودۆخێکی ژینگەیی وەردەگرێت بۆ یارمەتیدانی بێچووەکان بۆ ژیان، هەروەها شێوازەکانی کۆچکردن لەلایەن خولە وەرزییەکان کۆنترۆڵ دەکرێن. هەروەها کاتژمێرە زیندەییەکان دەستبەسەر خولە گۆڕانکارییە ناوەکییەکان دادەگرن. بۆ نموونە هەندێک لە مێرووەکان کاتژمێری زیندەیی ئاگاداری دەکاتەوە لە لابردنی پۆشەری پێکورەکە.


سەرچاوەکان



1641 بینین