زیانەکانی جگەرەکێشان و چۆنیەتی وازهێنانی لە ڕەمەزاندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-02-03:32:00 - کۆدی بابەت: 4064
زیانەکانی جگەرەکێشان و چۆنیەتی وازهێنانی لە ڕەمەزاندا
زیانەکانی جگەرەکێشان

جگەرەكێشان 

جگەرەكێشان واتا هەڵمژین و دەردانەوەی ئەو دووكەڵانەی كە لە سووتاندی ڕووەكەكانەوە دێنەدەرەوە، لەڕاستیدا چەندین جۆری جیاوازی ڕووەك هەیە كە بەكاردەهێنرێن بۆ كێشان، وەك: ماریوانا و حەشیش، بەڵام جگەرەكێشان زیاتر بە كێشانی تووتن باوە لەناو خەڵكدا، هەروەها تووتن ماددەی نیكۆتینی تێدایە كە چەندین تایبەتمەندی و كاریگەری هەیە و وەك چالاككەرەوەیەك كار دەكات، مێژووی كێشانی نیكۆتین دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هیندییە سوورەكان پاشان بە وڵاتە ئەوروپییەكاندا بڵاو بوەتەوە، لێرەدا باسی چۆنییەتی وازهێنان لە جگەرەكێشان دەكەین لەمانگی ڕەمەزاندا.

وازهێنان لە جگەرەكێشان لەمانگی ڕەمەزان

لەكاتی وەڵامدانەوەی پرسیاری "چۆن واز لە جگەرەكێشان بهێنم؟" دەبێت ئاماژە بەوە بكەین كە مانگی ڕەمەزان بە باشترین هەل دادەنرێت بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان بە شێوەیەكی تەواو، چونكە بەڕۆژووبوون واتە وەستان لە خواردن و خواردنەوە و جگەرەكێشان، بۆیە گەر كەسێكی جگەرەكێش توانی بەڕۆژووببێت ئەوە دەگەیەنێت كە توانا و ئیرادەی ئەوەی هەیەی كە واز لە جگەرەكێشان بهێنێت، هەرەها لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان جەستە پاكدەكاتەوە لە ژەهرەكان و ماددەكانی تووتن بەشێوەیەكی كاتی، بۆیە پێشنیار دەكرێت كە دوای بەربانكگردنەوە جگەرە نەكێشرێت بۆئەوەی جەستەت بە تەندروستی بمێنێتەوە و هەروەها دووبكەویتەوە لە جگەرەكێشان.

سوودەكانی جگەرەكێشان

پاش زانینی چۆنییەتی وازهێنان لە جگەرەكێشان لە مانگی ڕەمەزاندا، لێرەدا باسی ئەو سوودانە دەكەین كە وادەكات كەسانی جگەرەكێش بەردەوام بن، لە ناو تووتندا ماددی نیكۆتین هەیە كە وادەكات كەسەكە ئالودەی جگەرەكێشان ببێت، هەورەها لە چەند توێژینەوەیەكدا دەكەوتووە كە زیانەكانی جگەرە لە نیكۆتینەكەیدا نییە بەڵكو ئەو ماددە ژەهراویانەی ترە كە لە جگەرەكەدا هەیە، سوودەكانی نیكۆتین بریتییە لە:

  • كەمكردنەوی ئەگەر توشبوون بە نەحۆشی زەهایمەر و كەمكردنەوەی توشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەكانی تر وەك نەخۆشی پاركینسۆن
  • باشتركردن و چالاككردنی ملولەكانی خوێنی ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە
  • بەهێزكردنی مێشك و زیادكردنی سەرنج و وریایی

زیانەكانی جگەرەكێشان

  • كێشەی هەناسەدان، وەك: هەوكردنی بۆرییەكانی هەوا، هەوكردنی سییەكان، نەخۆشی سیل (دەردەباریکە)
  • كۆكەی بەردەوام، كە زیان بە بۆری هەوا دەگەیەنێت
  • نەخوشییەكانی دڵ، وەك جەڵتەی دڵ
  • بەرزبونەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆلی زیانبەخش لە خوێندا و كەمكردنەوەی كۆلیستڕۆلی سوودبەخش
  • لاوازكردنی سیستمی بەرگری لەش
  • دروستكردنی كێشە لە منداڵخستنەوە و نەزۆكی
  • دروستكردنی كێشە لە ڕەقبوونی چووك لەلایەن پیاوان بەبۆنەی كاریگەری جگەرەكێشان لەسەر ملولەكانی خوێن
  • كێشە لەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە وەك: كێشەی گورچیلە و چاوەكان و جەڵدەی دڵ
  • زیادكردنی تۆپەڵەبوونی خوێن، كە دەبێتە زیادكردنی ئەگەری توشبوون بە جەڵدی مێشك
  • وا لە خانمان دەكات زووتر بچنە تەمەنی نائومێدییەوە لەچاو ئافرەتانی جگەرەنەكێش
  • دروسبوونی كێشە لە بینیندا، وەك ئاوی سپی، نەخۆشی گلاوکۆما، كزبوونی چاو
  • لاوازكردنی توانای بۆنكردن و تامكردن
  • توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، وەك شێرپەنجەی سییەكان، شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی ملی منداڵدان
  • گیران یان تەسككردنەوەی ملولوكانی خوێن زیاتركردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی پەستانی خوێن
  • لەدەستدانی هەستی برسێتی (شهية)
  • زەردبوونی ڕەنگی پەنجە و نینۆكەكان
  • دروستكردنی كێشە لە دووگیانبووندا، هەورها زیادكردنی ئەگەری لەبارچوونی منداڵ
  • دروستكردنی كێشە لە مەزاجی كەسەكەدا، چونكە گەر كەسەكە ئالودەی جگەرەبووبێت ئەوا گەر لە ناكاو لە كێشانی بوەستێت كێشەی دەروونی بۆ دروستدەكات، وەك دوودڵی و بێتاقەتی
  • بۆنی ناخۆش، ئەو كەسانەی كە جگەرە دەكێشن خۆیان و جلوبەرگیان بۆنی ناخۆشی لێدێت كە دەبێتە هۆی بێزاركردنی كەسانی چواردەوریان
  • زەردبوونی ددانەكان و زیادكردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی و هەوكردنەكانی دەم

چەند ڕێگایەك بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان

چەندین ڕێگە هەیە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان كە دەتوانیت لەگەڵ بەڕۆژووبوونتدا ئەنجامی بدەیت كە هەندێكیان بریتین لە:

  • چارەرسەری ڕەفتاری: ئەم ڕێگەیە بریتییە لە وەرگرتنی ڕێنمایی لە كەسی شارەزا بۆ دووركەوتنەوە لەو هۆكارانەی كە وات لێدەكات جگەرە بكێشیت
  • چارەرسەركردن بە بەكارهێنانی جێگرەوەی نیكۆتین: نیكۆتین لە دەرمانخانەكاندا بە شێوازی جیاواز بەردەستە، وەك بنێشت یان پەمپی هەوایی، كە یارمەتی كەسەكە دەدات بە وەرگرتنی نیكۆتین بەبێ جگەرەكێشان
  • چارەسەركردن بە بەكارهێنانی دەرمان: دەرمانەكان وەك بوپڕۆپیۆن (Bupropion) و ڤارێناكلین (Varenicline)


سەرچاوەکان



1227 بینین