نوێژی داواکردنی ئاودان
نوێژی داواکردنی ئاودان سوننەتێکی زۆر گەورەیە، دروستە بە تەنهایی بکرێ و بە جەماعەت سوننەتە، جا بزانە: ئەو نوێژە لەبەر نەبارینی باران، یان لەبەر کەمیی ئاو، یان لەبەر وشکبوونی ئاو، سوننەتە بکرێ.
کاربەدەستی ئەو شوێنە فەرمان ئەداتە خەڵک، کە خەڵکەکە تۆبە بکەن و هەروەها خێر و چاکە بکەن و واز لە ستەمکاری بهێنن و مافی یەکتری بدەنەوە و گەردەنی یەکتری ئازاد بکەن، وە دوژمنەکان لەگەڵ یەکتری ئاشت ببنەوە و یەکتری ببورن و گفتوگۆ لەگەڵ یەکتری بکەن، هەروەها فەرمان ئەدا کە هەموو کەسێک چوار ڕۆژان بەڕۆژوو ببێ، سێ ڕۆژان -لەسەر یەکدا- لە ماڵەوە.
ئینجا لە دوای ئەو سێ ڕۆژانە کاربەدەستەکە خەڵکەکە لە ئاوەدانی ئەباتە دەرەوە، لە ڕۆژی چوارەمینی ڕۆژووەکاندا ئەڕۆن بۆ شوێنێکی چۆڵ.
ئەو چوار ڕۆژووانە بە فەرمانی کاربەدەست واجب ئەبن، واتە هەر کەسێک بەڕۆژوو نەبێ گوناهبارە.
ئینجا کە بۆ نوێژکردنەکە دەرچوون، جلوبەرگێکی شڕ و دڕاو ئەکەنە بەر بە دڵێکی پڕ ترس ئەڕۆن بە ملکەچی و پارانەوە لە خوا، خۆیان خەریک ئەکەن، هەروەها پیر و منداڵ و ئاژەڵ و بێچووەکانیان لەگەڵ خۆیان ئەبەن.
ئینجا ئیمام دوو ڕەکعەت نوێژ بە جەماعەت بۆ خەڵکەکە ئەکات، بە نیەتی نوێژی داواکردنی ئاودان وەکو نوێژی جەژنەکان: بە دەنگ ئەخوێنێ و لە ڕەکعەتی یەکەمدا حەوت تەکبیر و لە ڕەکعەتی دووەمدا پێنج تەكبیر لێ ئەدا، بەو شێوەی گوتمان.
(عن ابن عباس رضي الله عنهما: خرج رسول الله -صلي الل علیه وسلم میبذلا متواضعا حتی أتی المصلی فرقي المنبر فلم یخطب خطبکم هذه، ولکن لم یزل فی الدعاء والتضرع والتکبیر حتی صلی رکعتین کما یصلی فی العید) رواه أصحاب السنن، پێغەمبەر ﷺ بۆ نوێژکردنی باران لە مەدینە چووە دەرەوە، بەرگێکی شڕەکەی کردە بەر، ملکەچ بوو، لە خوا ئەپاڕایەوە تا گەیشتە شوێنی نوێژکردن، جا چووە سەر مینبەر، ەو جۆرە ووتارەی ئێوەی نەدا، بەڵکو هەر دوعای ئەکرد و (الله أکبر)ـی ئەگوت، ئینجا دوو ڕەکعەت نوێژی بە جەماعەت کرد وەکو نوێژی جەژن.
ئینجا سوننەتە ئیمام دوو ووتار بدا لە پاش نوێژکردن، ئینجا ئیمام -پاش دەستپێکردنی ووتاری دووەم- ڕوو لە قیبلە ئەکا و عەبایەکەی، یان جلەکانی تری دیواو دیو ئەکا و سەراوژێر ئەیکاتە بەر، لە هەردوو ووتارەکاندا زۆر لە خوا ئەپاڕێتەوە کە باران ببارێنێ و بەڵایەکەیان لاببا.
زۆر (أستغفرالله) ئەڵێ، واتە: پێش دەستپێکردنی ووتاری یەکەم نۆ جار ئەڵێ: (أستغفرالله العظیم الذی لا أله ألا هو الحی القیوم وأتوب إلیه). بەڵام پێش دەستپێکردنی ووتاری دووەم حەفت جار ئەیڵێ.
سوننەتە وتارەکان لە دوای نوێژ کردن بن (عن أبی هریرة رضي الله عنهما: خرج النبی ﷺ للإستسقاء رکعتین ثم خطب) رواه البیهقی وأحمد وإبن ماجە، پێغەمبەر ﷺ نوێژی بارانی دەکرد، ئینجا ووتاری دەدا. هەروەها دروستیشە لە پێش نوێژکردندا بن (عن عباد عن عمه رضی الله حنهما: خرج النبی ﷺ یستسقی فحول الی الناس ظهره واستقبل القبلة یدعو ثم حول رداءة ثم صلی رکعتین جهر فیهما بالقراءة) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ چووە دەرەوەی (مدینة) بۆ نوێژی باران، لە ووتارەکەیدا پشتی لە خەڵک کرد و ڕووی کردە قیبلە دوعای ئەکرد، ئینجا عەبایەکەی دیواودیو کرد، ئینجا لە دوای ووتارەکە دوو ڕەکعەت نوێژی پێمان کرد و دەنگی هەلهێنا لە فاتیحە خوێندن.
سوننەتە لە ووتاری یەکەمدا دوعا بکات، بەو دوعایەی پێغەمبەر ﷺ ئەیکرد، ئەو دوعایە ئەمەیە:
(اللهم إجعلها سقيا رحمه لا سقيا عذاب ولا محق ولا بلاء ولا هدم ولا غرق، اللَّهُمَّ أَسْقِنَا غَيْثاً مُغِيثاً مَرِيئاً مَرِيعاً سحا عاما غدقا طبقا مجللا دائما إلی یوم الدین، أللهم أسقنا الغیث ولا تجعلنا من القانطین، أللهم إن بالعباد والبلاد من الجهد والجوع والظنك ما لانشکو إلا إلیك، أللهم أنبت لنا الزرع وأدر لنا الضرع، وأنزل علینا من البرکات السماء وأنبت لنا من البرکات الأرض، واکشف عنا من البلاء ما لا یکشفه غیرك، أللهم إنا نستغفرك إنك کنت غفارا فأرسل السماء علینا مدرارا) رواه الإمام الشافعی فی المختصر.
سوننەتە خۆی بشۆرێ، یان دەستنوێژ بگرێ لە شیوەکان کاتێ لافاوی پێدا هات، هەروەها سوننەتە کە بارانی نوێ ئەبارێ، خۆی رووت تا لەشی تەڕ ئەبێت (عن أنس رضي الله عنه قال: حسر النبی ﷺ ثونه حتی إصابة من المطر، وقال: إنه حدیث عهد بربه) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ بەرگی خۆی لەسەر خۆی لادا تا لەشی تەڕ بوو بە باران فەرمووی: ئەوە تازە لەلای خوا هاتووە.
سوننەتە لەبەر گرمەی هەو تەسبیحات بکا و بڵێ: (سبحان من یسبح الرعد بحمده والملائکة من خفته) رواه الامام مالك. هەروەها کاتی بریقەی بروسک بڵێ: (سبحان من یریکم البرق خوفا وطمعا). بەڵام با تەماشای بریقەی بروسک نەکات.