سوودی بەفر
هەمووان دەزانین کە تا چەند بەفر ژیان لە کۆمەڵگادا یەک دەخات، بەڵام دەشێت بەسوودیش بێت، بە تایبەت بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی. بەروبوومەکان بۆ ئەوەی گەشە بکەن دەبێت ئاو بخۆن، کەواتە ئەو ئاوەی کە لە جۆگەلە و کانییەکاندا هەن لە کوێوە دێن؟
ئەی چی دەربارەی ئەو ئاوەی لە ژێر زەویدایە؟
شتێکی بەڵگە نەویستە کە هەموو ئاوەکان "بەشکێکی زۆر کەمی نەبێت" لە بەفر و بارانەوە دێن، ئاوی باران و بەفری تواوە دەچنە ژێر زەویەوە بۆ ئەوەی ڕووبار و جۆگەلە و کانیاوەکان دەوڵەمەند بکەن.
بوونی ئاو لە بەرگە گازدا، هەمیشە لە شێوەی گازی نەبینراودایە، بۆ نموونە: هەڵمی ئاو، ئەگەر بارودۆخی کەش لەباربێت هەڵمی ئاوەکە چڕ دەبێتەوە بۆ دڵۆپەی ئاو یان کریستاڵی بەفرین و دەگۆڕێت بۆ هەور و لە ئەنجامدا لە شێوەی بەفر یان باراندا دەبارێت بۆ سەر زەوی، لە زۆربەی ناوچەکانی دونیادا باران سەرچاوەی سەرەکی شێیە بەوەش سەرچاوەی سەرەکی ئاوە، بەڵام دەشێت بەفر سەرچاوەی سەرەکی ئاو بێت لە ناوچە بەستووەکان و زۆر بەرزەکاندا، لە ڕاستیدا بەفری سەر شاخەکانی نزیک ناوچە وشکانییەکان گەورەترین کۆگای سروشتی کۆکردنەوەی ئاوە و لە هەرچی کۆگایە گەورەترە کە مرۆڤ دروستی دەکات، کاتێک لە بەهار و هاویندا ئەو بەفرانە ئەتوێنەوە لە هەندێک ناوچەدا دەبنە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ ئاودان بگرە تەنها ئاوێکە بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی سوودی لێ وەردەگیرێت.