بۆچی نیشانەی لەسەر لەشی مرۆڤ درووست دەبێت؟
ئەفسانەیەکی کۆن هەیە دەڵێت، کاتێک دایکێک دەترسێت یان بە تاقیکردنەوەیەکی هەست جوڵێندا تێدەپەڕێت پێش منداڵ بوون، ئەوا منداڵەکە نیشانە لەسەر جەستەی دروست دەبێت و نیشانەکەش شێوەی ئەو شتە دەگرێت کە دەبێتە هۆی ترساندنی دایکەکە! بە سانایی تا ئێستا هیچ تەفسیرێکی نییە بۆ دەرکەوتنی نیشانە یان بۆ نەهێشتنی دروست بوونی، ئایا دەزانن هەموو کەسێک بەلایەنی کەمەوە یەک نیشانە لەسەر لاشەی هەیە؟
ڕێژەی مامناوەندی لەسەر لاشەی هەر کەسێکدا ١٤ نیشانەیە!
نیشانە لە گەشەسەندنی ئەو ڕیشاڵانەوە دروست دەبێت کە لێی دێت، کە لە ڕیشاڵی دەماری خوێن یان خانە گەلێکە کە ڕەنگی تێدایە. یان لە خانەی تورەکەی موو یان لە ڕیشاڵگەلێکی پەیوەست لە نێوان ئەندامەکانی لەشدا و...هتد. بەو جۆرە دەبینین هەر نیشانەیەک و لەگەڵ نیشانەیەکی تردا جیاوازی هەیە.
هۆكارەكانی پەسەند نەبوونی
نیشانەکان لەبەر دوو هۆیە پەسەند نین،
یەکەمیان: ڕەنگەکە گەشە بکات و ببێتە هۆی شێرپەنجە، ئەمەش بە دەگمەن ڕوودەدات و هیچ پێویست بە ناڕەحەتی و دوودڵی ناکات.
دووەمیان: نیشانە شتێکی جوان نییە، بە تاییبەت ئەگەر لەسەر ڕوومەت بێت و گەورەش بێت. باشترین شت ئەوەیە دەسکاری نەکرێت و وازی لێ بهێنرێت لەبەرئەوەی زۆربەیان هیچ مەترسیەک درووست ناکەن بەڵام ئەگەر نیشانەکە لە شوێنێکدا بوو زانرا بریندار دەبێت باشتر وایە لەناو ببرێت. بۆ نموونە: هەندێک نیشانە لە پاژنەی پێ یان لەناو لەپ یان لە پشتی ملدا یان لە ژێر قایشی پانتۆڵدا دروست دەبێت و بەردەوام تووشی بریندار بوون و کواندنەوە دەبێت. لەم حاڵەتەدا باشتر وایە پێش تەمەنی بیست ساڵی لاببرێت هەروەها ئەو نیشانەش کە ڕەنگەکانیان دەگۆڕێت یان تووشی خوراندن دەبن دەبێت لاببرێن. دەبێت تەنها پزیشکی بە نەشتەرگەری هەستێت بە لابردنی ئەو نیشانانە نەك کەسێکی تر!