زانیاری دەربارەی مەنگۆ
درەختێکی جوانە تا (١٠)مەتر بەرز دەبێت، شوێنی سەرەتای هیندستان و مالیزیا و بۆرما بووە ئێستا لە هەموو شوێنە گەرمەکان دەچێنرێت (٤٠٠٠)ساڵ پێش ئێستا ناسراوە، گەڵاکان شێوە نیزەین و گوڵی هێشوویە ڕەنگیان زەرد یان سوورە، میوەکەی شێوە هێلکەییە و تامی شیرینە و دەنکی گەورەن، لەسەرەتای مانگی ٥ و کۆتای مانگی ٩ میوە دەدات، لە هەنار گەورەترە و ئێستا لە میسڕەوە بۆ عێراق دێت وە خەڵکی زۆر پێی ئاشنا نەبوون، ئەو مادانەی تێدایە (ئەسید - بنزوییک - ستریک - پیوری یولودای - تانن) دەنکەکانی چەوریان زۆرە و نیشاستە و ئەسید کالیکیان تێدایە، لەهەر (١٠٠)گرام مەنگۆی پاککراودا ئەو مادەنای تێدا هەیە.
سوودەکانی مەنگۆ
- بەهێزکەری گشتی لاشەیە و بۆ توانای جنسی باشە و ڕەنگی ڕوخسار جوان دەکات و ناودەم بۆن خۆش دەکات و بۆ قەبزی باشە و میز هێنەرە.
- دەزگای هەرس پاک دەکاتەوە و دژە میکرۆبی دەکات.
- گەرمی لاشە و تا دادەبەزێنێت و بۆنی ئارەقە ناهێڵێت و خوێن پاک دەکاتەوە.
- چارەسەری ڕەوانی دەکات بۆ مایەسیری بەسوودە.
- بۆ ژانەسەر و کۆکە و هەناسە سواری بەکاردێت و تینوێتی دەشکێنێت.
- کەسانی مەزاج گەرم لەگەڵ سکنجبین بیخۆن بەسوود دەبێت بۆیان.
- گوڵی مەنگۆ مەزاجی سارد و وشکە و چارەسەری ڕەوانی دەکات.
- بۆ ئەوانەی زوو مەنیان دێتە خوارەوە خونچە گوڵی مەنگۆ (٣)گرام و شەکر (١٠)گرام بەیەکەوە بخوات ڕۆژی دوو جار.
- بۆ هەموو هەڵوەرینێک ئاوی گەڵای ناسکی سەری پێ چەور دەکرێت، هەر بەو ئاوە غەرغەرەی دەکرێت بۆ بەهێز کردنی پوک و ددان.
تێبینی: هەرس کردنی کەمێک قورسە ئەوانەی گەدەیان سستە با زەنجەفیلی لەگەڵ بخۆن.
سەرچاوەکان
300 بینین