زانیاری دەربارەی ترێ ورچە
لە تیرەی (اریکاس)ـە دارێکی بچوکە و خۆشۆکە، لقەکانی گەڵای چەرم ئاسای شێوە هێلکەیی دەردەکات، گوڵی وورد و بچوکە وڕەنگی سووریان سپییە، شێوەی هێشووی کراوەیە میوەیەکی سوورە و وورد و خڕە، هەر یەکەی (٥)دەنکی تێدایە، لە ناوچە کوێستانیەکان و شوێنە شێدار و تەڕ دەڕوێت، لە هەندێک وڵات بەو گیایانە دادەنرێت کە پارێزگاری لە لەناوچوونیان دەکرێت بۆ ئەوەی وشک نەبێت هەموو گەڵاکانی بەیەکەوە ناچندرێت بەڵکو بە چەند جارێک لێ دەکرێتەوە و لەبەر تیشکی خۆر یان بە گەرمی (٥٥)پلەی وشک دەکرێت.
سوودەکانی ترێ ورچە
- یەکێکە لە دژە میکرۆبەکان و پاککرەوەیە.
- بۆ دانان و فڕێدانی بەردی میزەڕۆ بەسوودە.
- بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی ڕێڕەوی میز بەکاردێت.
- بۆ قەبزی باشە.
- بۆ جۆرەکانی ئازاری گورچیلە بەکاردێت.
چۆنێتی ئامادەکردنی
کەوچکێک بکریتە ناو پارداخێک ئاوی کوڵاو تا (٢٥)خولەک بەسەر داپۆشراوی بمێنێت یان (١٠)خولەک بکوڵێنێت و دوای (٢٠) خولەک بپاڵێورێت، ڕۆژی سێ جار هەر جارەی فنجانێک دەخورێتەوە.
162 بینین