زاراوەی پشتی شانۆ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-05-05:35:00 - کۆدی بابەت: 5175
زاراوەی پشتی شانۆ
زاراوە هەمەڕەنگەکان

ڕوونکردنەوەی زاراوەی پشتی شانۆ

بریتییە لە شوێن و جێگایەک کە بە دوور لە چاوی خەڵکە و لەم شوێنەدا ڕەنگە تاکەکان دەست بکەن بە کارێکی ناڕەوا و بەدەر لە دەستوور و یاسا، ئەو کارانەی کە لە پێش چاوی خەڵکەوە ئیزنی ئەنجامدانیان نییە، چونکە هەڵسوکەوتی پشتی شانۆ جیاوازە لەو هەڵس و کەوتەی کە خەڵکی لەسەر شانۆدا هەیانە، خەڵکی کۆشەوەی زۆر دەکەن تا پەردە بەسەر ئەم کارانەیان بکێشن و نەهێڵن کەس پێیان بزانێ و تێیان بگات، بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەین بە بەشی چێشتخانە لە ڕێستۆرانتەکاندا، کارمەندی ڕێستۆرانت ڕەنگە لە ناو چێشتخانەدا (پشتی شانۆ) کارێک بکەن کە لە لای موشتەرییەکانیان (سەر شانۆ) خۆیان لەو کارانە دەپارێزن، وەکو خواردنی خۆراک لە قاپی مووشتەری، کەوتنی خۆراک و هەڵگرتنی و گەڕانەوەی هەمان خۆراک بۆ ناو قاپەکەی مووشتەری و هاوارکردن بەسەر یەکدا، کەچی کاتێ دێنە ناو هۆڵی رێستۆڕانتەکە (سەرشانۆ)، خۆیان لەم شێوە هەڵس و کەوتانە دەپارێزن.


سەرچاوەکان



391 بینین