پەیوەندی گاڵتەجاڕانە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-05-05:20:00 - کۆدی بابەت: 5173
پەیوەندی گاڵتەجاڕانە
هەڵسوکەوت و ئه‌تەکێتی کۆمە‌ڵایە‌تی

باسی پەیوەندی گاڵتەجاڕانە

پەیوەندی گاڵتەجاڕانە پەیوەندییەکە لە نێوان دوو تاک یان هەندێ جار لە نێوان گروپێکدا کە لەم پەیوەندییەدا یەکێک بە هۆی نەریتێکەوە کە ئیزنی پێدەدات (هەندێ جار ناچاری دەکات) گاڵتە بە کەس یان کەسانی تر دەکات و سەر دەنێتە سەریان، ئەوەش کە گاڵتەی پێدەکرێ بۆی نییە زیز و زویر بێ، هەندێ جار گاڵتەکردن دوو لایەنەیە شێوازەکانی گاڵتەکردن زۆر لێک جیاوازن، بەڵام سوکایەتی و داگیرکردنی سامان بە شێوازە ئاساییەکانی گەڵتە دەزانرێن، پەیوەندی گاڵتەجاڕانە، ئاوێتەیەکە لە دۆستی و دوژمنی، تەنانەت هەندێ جار دەبێتە مشت و مڕ هەرچەند دەبێ لە شەڕ پێکدادان دوور بخرێتەوە، گریۆڵی کۆمەڵناس دەڵێ (جنێودان بە یەکتری دەبێتە هۆی نەمانی دوژمنایەتی و گرینگترین ئەرکی ئەم پەیوەندییە پاڵاوتنە واتە پاڵاوتنی دۆستایەتی لە دوژمنایەتی).


سەرچاوەکان



240 بینین