شیکاری زاراوەی پیرناسی
ئەم زاراوەیە لە وشەی یۆنانی (geron) بە واتایی (بەساڵاچوو) وەرگیراوە، پیرناسی بە مانای توێژینەوە لەسەر بەساڵاچوو و پڕۆسەی پیربوونە، پیرناسان دواکەوتنی پرۆسەی پیربوون و دیتنەوەی وەڵامی ئەم پرسیارەن کە ئایا لە پڕۆسەی پیربووندا کەسایەتی تاکەکانیش تووشی گۆڕان دەبێ یان نەخێر، هەروەها دواکەوتنی دۆزینەوەی بەشە کلتوورییەکانی پڕۆسەی پیربوون و جیاوازی ئەم پرۆسەیە لە نێوان کلتوورە جیاوازەکاندایە، پیرناسان بێجگە لە توێژینەوە بەسەر پرۆسەی بایۆلۆجیکی پیربوون، ئاڵگۆڕی دەروونی و کلتووری و چینبەندی پیری لە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکانیشدا دەخەنە بەر لێکۆڵینەوە.
سەرچاوەکان
180 بینین