زاراوەی پێگەی کۆمەڵایەتی
پێگە، بریتییە لە جێگا و هەل و مەرجێکی کۆمەڵایەتی کە تاک لە ناو گروپ یان لە ناو چینێکی کۆمەڵایەتی گروپێکدا لە چآو گروپەکانی تردا بە دەستی دێنێ. پێگە و هەل و مەرجی کۆمەڵایەتی تاک، ماف و بەهرەمەندییەکانی تاک لە ناو کۆمەڵگادا دیاری دەکات، بۆ نموونە مامۆستایەکی زانکۆ کاتێ لەگەڵ گروپە کارییەکانی تر هەڵدەسەنگێندرێ، پێگەیەکی بەرزی لە ناو کۆمەڵگادا هەیە، کەچی لە نێوان کۆلێژەکانی زانکۆیەکدا، پێگەیەکی ڕێکخراو هەیە کە بە گوێرەی ئاستی زانستی و ماوەیەک کە خەریکی کار بووە دیاری دەکرێ.
یەکێک لەو شتانەی کە دەبێتە هۆی ئەوەی تاک ببێتە هۆی خاوەن پێگەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی ماڵ و سامانە، ئەو کەسانەی کە لە بنەماڵەیەکی ئەرستۆکرات و خانەدانن، هەرچەندە ئەو سامانەی کە پێشتر بوویانە لە دەستیان داوە، بەڵام هێشتا لەلایەن خەڵکەوە ڕێزیان لێ دەگیرێ، هەروەها بنەماڵە دەوڵەمەندە کۆنەکان، بە سووکی سەیری دەوڵەمەندە نوێیەکان دەکەن و پێیان دەڵێن (نۆ کیسە) (new money).