شیکاری زاراوەی پەرەسەندن لە کۆمەڵناسیدا
پەرەسەندن بریتییە لەو پرۆسانەی کە دەبنە هۆی لێکچوونی کلتوورییەکانی ناو کۆمەڵگا. پەرەسەندن بریتییە لە سێ جۆر پرۆسەی مێژووی بڵآوبوونەوەی کلتووری، کە ئەمانەن:
- هەندێ جار کلتوور لە رێی کۆچەوە پەرە دەستێنێ و بڕێ جار بەم پرۆسەیە دەڵێن (پەڕەی یەکەمین) یا (پەڕەی کلتووری). نموونەی ئەم جۆرە پەرەسەندە، پەرەسەندنی سیستەمی یاسایی بەریتانیایە لە زۆربەی ناوچەکانی ئەمریکای باکوور و ئوستورالیادا.
- جار بە جار پەرەسەندن کلتوورێکی دووەمینە و ڕاستەوخۆ تاقمێک لە تاقمێکی تری وەردەگرن، ئەمە تایبەتمەندییە ماددییەکانیش دەگرێتەوە.
- هەندێ جار پەرەی هزری (ژیریی) بە تەنیا خۆی دەتوانێ بڕواتە ڕیزی پەرەسەندنەوە کە کروبێر پێی دەگوت (پەرەی بزوێنەر).
یەکەم جار تالیێر بوو کە وشەی پەرەسەندنی لە ئێسنۆگرافیا و کۆمەڵناسیدا داهێنا، هەروەک دەوترا، مەبەست لەم وشەیە، پەرە و گەشەی کلتوورییە لە ڕێی کۆچ و پەیوەندی و تێکەڵاوی ناو کۆمەڵگاکانە، بەکار بردنی ئەم زاراوە، دەتوانێ پەرەپێدەرێ ئەو لێکچوونە کلتووریانە بێ کە کۆمەڵگاکان لە یەکتر نزیک دەکاتەوە.
سەرچاوەکان
365 بینین