منداڵ لەكاتی هاتنی منداڵی دووەم
منداڵی یەکەمت هەمیشە جێگای سەرنج و خۆشەویستی کەسانی ناو خێزانەکەت بووە، بێگومان پێی ناخۆشە کە کەسێک بێت زیاتر لە ئەو خۆشەویستی پێ بدرێت و زیاتر خۆشیان بوێت نابێت هەرگیز بهێڵیت کە هەست بکات.
ئەو پێی ناخۆشە و وادەزانێت کە تۆ خەریکیت منداڵێک دەهێنیت و جێی ئەوی پێ پڕدەکەیتەوە، ئەگەر دەتەوێت لەم کێشانە بە دووربیت دەبێت تێبگەیەنیت کە بڕیار نییە هیچ کەسێک جێگای ئەو بگرێتەوە.
چیبكەین بۆ ئەوەی ئامادەی بكەین؟
بەم خاڵانەی خوارەوە هەوڵبدە کە متمانەی پێ بدەیت و ئامادەی بکەیت بۆ هاتنی منداڵێکی نوێ
١- دەبێت هەر لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانتەوە ئەم بابەتەی پێ بڵێیت کە بڕیارە کەسێکی دیکە بێتە ناو خێزانەکەتانەوە و بەڵام بڕیار نییە کە جێگای ئەو بگرێتەوە.
٢- هەروەها ئامادەی بکە بۆ قەبوڵکردنی منداڵی نوێ و ببیبە بۆ ئەو شوێنانەی کە منداڵی بچوکیان هەیە و یان دوو منداڵ پێکەوەن و گونجاون.
٣- هەوڵبدە تێیبگەیەنیت و لێی تێبگات کە سەرەتا منداڵەکە ئەو ناناسێت چونکە بچووکە، بەڵام کاتێک کەمێک گەورەتر بوو دەبێتە هاویاریەکی باشی تۆ.
٤- زۆر شتی فێربکە وەک ئامادەکاری بۆ نموونە دانیشتنی چوارمشقی بکە تا بتوانێت دوایی ئاوا دانیشێت و منداڵەکە بکاتە باوەشی، ڕای ئەو بپرسە دەربارەی ئەو جل و کەلوپەلانەی کە دەتەوێت بۆ منداڵە بچوکەکەی بکڕیت، کاتێک کە منداڵەکەت بوو هاتیتەوە بانگی بکە و بڵێ دەستی لێبدە و بیبینە.
٥- پێدانی بەرپرسیارێتی بە منداڵەکەت زۆر گرنگە و هەست دەکات کە گرنگیەکی هەیە، داوای لێبکە کە دایبیت بۆ بهێنێت و یان کاتی گۆڕینی منداڵەکە با ئەو جلی بۆ هەڵبژێرێت.
٦- چاوەڕێی هەندێ ڕەفتاری منداڵانەی لێبکە کە ئیتر لەو منداڵە بچوکەوە فێر دەبێت، وەک پەنجەمژین و میزکردن بەخۆیدا کە پێشتر ئەمانەی نەکردووە، بەڵام ئەمانە ئاسایی بگرە و لێی توڕە مەبە چونکە تەنها ماوەیەکی کاتییە و لاسایی کردنەوە زیاتر هیچ نییە.
٧- ئیزن بدە کە ڕای خۆی بڵێ لەسەر منداڵەکە ئەگەر بە خراپەش بێت و لێی توڕە مەبە، و هەوڵبدە هەر کارێکی باشی کرد بۆ منداڵەکە دەستخۆشی لێبکەیت و پێیدا هەڵدەیت و هەندێک کاتیش دیاری بۆ بکڕیت.