ناساندنی فڕۆکە
لە ساڵی 1903ـدا براکانی ڕایت توانیان یەکەم فڕۆکە دابهێنن کە زۆر سەرەتایی بوو و بە سادەیی دروستکرابوو، ئەم فڕۆکەیە لە قوماش و تەختە و سیم دروستکرابوو، دوای ئەوە فڕۆکە پەرەی پێدرا لە لایەن زاناکانەوە و ئامادە کرا بە باشترین و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیاکان، فڕۆکە بەوە پێناسە دەکرێت کە یەکێکە لە گوێزەرەوە هەواییە زۆر ئاڵۆزەکان، لەبەر ئەوە لە دروستکردنیدا زۆر زانستی ئەندازەیی دێتە ناوەوە، فڕۆکە یان بە شێوەیەکی سەربەست (وەک کۆلارە) یاخود بەهۆی بزوێنەرێک یان زیاترەوە دەفڕێت، فڕۆکە یەکێکە لە هۆکارەکانی گواستنەوەی هەوایی، یەکێکە لە مەزنترین ئەو داهێنانانەی کە مرۆڤایەتی ناسیویەتی و یەکێکە لە بەسوودترینیان.
بنەمای کارکردنی فڕۆکە چییە؟
بنەمای کارکردنی فڕۆکە لە چەند هێزێکدا کورت دەبێتەوە، سەرەتا هێزی پاڵنان کە یەکێکە لەو هێزانەی فڕۆکەکە لە هەوادا دەهێڵێتەوە، ئەمەش لە ڕێگەی هێزی پاڵنان بەرەو پێشەوە بە بەکارهێنانی بزوێنەرەکان، ئەم بزوێنەرانەش لە فڕۆکەیەکەوە بۆ یەکێکی دی جیاوازن، بە جۆرێک هەندێک فڕۆکە پەروانەی پاڵنەر بەکار دەهێنن، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە بزوێنەری فووکەر بەکار دەهێنن، هەروەها ئەوەش شتێکی زۆر گرنگە کە هەوا لەسەر باڵەکان بهێڵرێتەوە، فڕۆکەکان بەهۆی ئەو هێزە پاڵنەرەوە بەرز دەبنەوە کە لە باڵەکانەوە پەیدا دەبن، بۆیە شێوەی باڵەکان گرنگییەکی زۆریان هەیە لە بەرزکردنەوەدا و هەتا ڕووبەری ڕووی باڵەکە زیاتر بێت هێزی بەرزبوونەوە زیاتر دەبێت.
دووەمیش هێزی ڕاکێشانی هەوایە، کە ئەو هێزە دینامیکییە هەوایی و پێچەوانەیە کە دژی هێزی پاڵنان کار دەکات لە فڕۆکەدا، ئەم هێزە ئەو هۆکارەیە کە هەڵدەستێت بە بەرەنگاری کردنی جووڵەی بزوێنەرەکە، هاوسەنگی دروستکردن لە نێوان هەردوو هێزی پاڵنان و ڕاکێشان فڕینی فڕۆکە دەکات بە ڕاستی.
هێزی بەرزکردنەوەش بە هێزی سێهەم دادەنرێت کە بنەمای کارکردنی فڕۆکەی لەسەرە، ئەم هێزە پشت بەو هەوایە دەبەستێت کە بەر باڵەکان دەکەوێت، بۆیە هەواکە دابەش دەکات بۆ دوو بەش، خولگەیەکی گەرمی خێرا کە بەسەر باڵەکەدا دەڕوات، هەروەها خولگەیەکی ساردی جووڵە خاو کە بە ژێر باڵەکەدا دەڕوات، بە جۆرێک کە شێوەی کراوەیی باڵی لە پێشەوە زیاتر لە دواوەی فڕۆکەکە یارمەتیدەرە بۆ فڕینی فڕۆکەکە، لە کاتێکدا هەوای خێرا تێپەڕ دەبێت ئەوا پەستانی باڵەکە کەم دەکات، کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی هێزی بەرزکردنەوە.
کۆتا هێزیش بریتییە لە هێزی کێشکردنی زەوی، فڕۆکەکان بە شێوەیەک دروست دەکرێن کە کێشیان دابەش و بڵاو بووبێتەوە بەسەر لاشەی فڕۆکەکە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی هاوسەنگی فڕۆکەکە و پاراستنی لە هێز و کاریگەری کێشکردنی زەوی، ئیدی هێزی بەرزکردنەوە زاڵ دەبێت بەسەر هێزی کێشکردندا و ڕێگری دەکات لە ڕاکێشانی بەرەو زەوی.
بوارەکانی بەکارهێنانی فڕۆکە
دوای باسکردنی بنەمای کارکردنی فڕۆکە دەچینە سەر بەکارهێنانە جۆراوجۆرەکانی، چونکە فڕۆکە بە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی گواستنەوەی تاک دادەنرێت، چونکە تاکەکان بە خێراییەکی پێوانەیی و بە شێوازێکی سەلامەت و بە بەکارهێنانی کەمترین هەوڵ دەگوازێتەوە، هەروەها لە بواری سەربازیشدا بەکار دەهێنرێت، ئەم زانستە بە شێوەیەکی گەورە یارمەتیدەر بووە بۆ شەڕکردن، خۆپاراستن و گۆڕینی ئاڕاستەی جەنگەکان، ئەمەش لەبەر بەهێزییەکەی و قورسیی گەیشتنی دەستی دوژمن پێی، هەروەها فڕۆکە بەکار دەهێنرێت بۆ گواستنەوەی کەلوپەلە جەنگییەکان، وەک موشەک و هیتر، فڕۆکە بەکار دەهێنرێت بۆ گواستنەوەی کاڵاکان و ئاسان کردنی جووڵەی بازرگانی و کڕینی کات، لە کاتێکدا لە بواری پزیشکیدا بەکار دەهێنرێت بۆ گواستنەوەی نەخۆشە بەپەلەکان، گواستنەوەی کەرەستە پزیشکییەکان و هەروەها گواستنەوەی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ بۆ مەبەستی چاندن لە ماوەیەکی کورتدا.
جۆرەکانی فڕۆکە
- فڕۆکە وشکانییەکان
- فڕۆکە ئاوییەکان
- فڕۆکە چارۆکەدارەکان
- مووشەکەکان