هەندێک چآرەسەری کەچەڵی
گیا هەوێدار، گیای بابە ئادەم، مەرهەمی سیر، مەرهەمی سێو، سۆی چەڵتوک، شەوێک گوڵی ژاڵەی سپی لەسەرت بدە، دواتر تا (١٠) شەو لەسەر یەک گوژاڵک وەک مەرهەمی لێبکە و لەسەرتی بدە، بیبەر و قەزوان وەک مەرهەم لەسەرت بدە، وە (تۆوی تەڕە تورە + جاترە + شاترە + کاسنی + تاجریزی) و هەموویان بەیەک ئەندازە، شەش دەنک سیر لەناو یەک لیتر ئاودا بکوڵێنە و سەری پێ بشۆ، ڕۆژی جارێک مۆزێکی کاڵ وورد بکە لەگەڵ سرکە لەسەری بدە، گەڵای گوێزی تازە بکوڵێنە و لەسەری بدە تا دوو کاتژمێر، با کەمێک گەرم بێت کە لەسەری دەدەیت.
چەند ئامۆژگارییەک بۆ چارەسەری کەچەڵی
- خواردنی سەوزە و میوە بە تایبەتی (گێزەر، زەیتون، قۆخ، بادەم، مۆز، پرتەقاڵ، کەرەوز، مەعەنووس، کەلەرم، ڕەشکە، جاترە، زەردێنەی هێلکە، هەنجیر، سێناغ، کاهوو، شێلم، پیاز، گژنیژ، کوزەڵە، پەتاتە، تەماتە، جۆ، فندق).
- چەورکردنی بە ڕۆنی بادەم یان یان زەیتی کاکتۆس، یان ڕۆنی زەیتون لەگەڵ ئۆکالیبتۆس تێکەڵ بکە و لەسەری بدە.
- کاتی سەر شۆردن سابوون و شامپۆ بەکارمەهێنە و بەڕۆنی زەیتون و زەردێنەی هێلکە بیشۆ یان ڕۆنی زەردێنەی هێلکە لە سەری کەچەڵ بدە.
- خەنە(٢٢٥)گرام + مازووی سەوزی کوتراو (٢٥) گرام لەگەڵ سرکەی ترێی خەست بە کێشی خەنەکە و مازووەکە هەموویان تێکەڵ بکە و پاشان بە دڵۆپاندن ئاوەکەی بگرە و سەری پێ چەور بکە موو هەڵوەرین ڕادەگرێت.
- تۆوی کەرەوز لەگەڵ تۆوی سڵق و پرسیاوشان و کنگر و هەریەکەیان (٧٠) گرام + (١٥)دانە ناوکی گوێز + توێکڵی بەری سنەوبەر (٤٥٠)گرام دوای هاڕین لەناو ڕۆن زەیتون دا بۆ ماوەیەک بکوڵێنە و پاشان سەری پێ چەور بکە.
- هەموو ڕۆژێک (٤٠)گرام سۆی برنج لەگەڵ لیمۆی وشک دەم بکە و بیخۆرەوە.
- ساڵی چوار تا پێنج جار سەر بە گڵ بشۆ.
- گوڵە بابونە بکوڵێنە بە ئاوەکەی خەنە تەڕ بکە و لەسەری بدە.
- ڕۆنی ئۆکالیبتۆس و زەیتون بە ئەندازەی یەکتر تێکەڵ بکە و بەیانی و ئێوارە سەری پێ مەساج بکە وە جار بە جار بە ئاوی تەڕەتولە سەر بشۆ.
- شەوانە بەڕۆنی مۆرد سەر چەور بکە و بەیانی بیشوات.
- بە ڕۆنی گوڵی هەمیشە بەهار سەر چەور بکە.
- جاترە بکوڵێنە و بە ئاوەکەی سەر چەور بکە.
- هەموو ڕۆژێک سەر بە ئاوی ماست بشۆ.
- لەکاتی سەر شۆردن بە ئاوی گەڵای سیدر (نەبەک)سەر بشۆ.
سەرچاوەکان
646 بینین