سەرگێژبوون
سەرگێژبوون و بەرچاوو ڕەشبوون حاڵەتێکی زۆر ناخۆشە کە لەناکاو لە جێگای خۆت هەڵدەستیتەوە، هۆکاری ئەمەش کەم خوێنیە و هەندێک نەخۆشی مێشک.
هۆکارەکانی سەرگێژخواردن لەکاتی هەستانە سەرپێ لەناکاو
١- خاڵیبوونی گەدە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەناکاو هەستایتەوە سەرت گێژ بخوات.
٢- هەندێک نەخۆشی و تێکچوونی پەیوەست بە دەمارەکانی مێشک ئەم حاڵەتە دروست دەکەن.
٣- زۆر جوڵان و سووڕانەوەی زۆر و لەناکاو وەستان ئەم حاڵەتە دروست دەکات.
٤- نەخۆشی وەک (Parkinson’s disease) کە نەخۆشیەکە لە کەسانی بە تەمەن کە دەست و قاچیان دەلەرزێت ئەمەش دەکرێت هۆکارێک بێت بۆ سەرگێژبوون.
٥- هەندێک جۆری گرێ و لووش دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن.
٦- هەندێک جاریش بەرزی چەوری خوێن سەرگێژبوون دروست دەکات کە خەڵکی لێیان تێک دەچێت و لەگەڵ سەرگێژبوونی هەستانەوەدا تێکەڵی دەکەن.
٧- هەندێک لە خانمان لە کاتی سوڕی مانگانەدا لەگەڵ هەر جارێک لە هەستانەوەیان تووشی سەرگێژبوون دەبن.
٨- کەسانی پیر و بەساڵاچوو بەهۆکاری لاوازی جەستەیان ئەم حاڵەتەیان هەیە.
بە گشتی هیچ کاتێک ناتوانرێت بە چەند هەڵبژاردنێکی سادە بوترێت کە بە وردی هۆکاری سەرگێژبوونەکە چییە بەڵام زۆر جار هۆکار لاوازی و بێهێزییە و ئەگەر سەرگێژبوونەکەت زۆر زیادی کردووە و لە ماوەیەکی کەمدا چەند جارێک دووبارە دەێتەوە ئەوا سەردانی پزشکی پسپۆڕ بکە.