شیکاری زاراوەی بناغەی کلتووری
بە گوێرەی پێناسەیەک کە لێنزلی وایت لەم زاراوەیە دەکات، بناغەی کلتووری بریتییە لەو داهێنانەی کە لە نێو کۆمەڵگادان، بە بڕوای ئەو هەر داهێنانێکی نوێ بەرهەمی داهێنانەکانی پێش خۆیەتی، بۆ نموونە یەکەمین فڕۆکە، فڕۆکەی بێ ماتۆڕ و مەکینە بووە، هەر بەم چەشنە زۆربەی داهێنانە بازرگانییەکانیش بەرهەمی داهێنانەکانی بواری تەکنۆلۆجیا، پزیشکی، ئەندازیاری، وزە و ...هتد.
بە بڕوای وایت ژمارەی داهێنانەکان لە ناو بناغەیەکی کلتووریدا بە شێوەی تەساعودی پەرە دەستێنن، هەروەها بە بڕوای ئەو بۆ بەدیهێنانی هەر داهێنانێکی نوێ، دەبێ بناغەی کلتووری ئەو کۆمەڵگایە بداتە داهێنانێکی نوێتر، بۆ نموونە گەر برایانی وایت لەسەدەی چواردەهەمدا ژیابان قەد نەیاندەتوانی فڕۆکە دابهێنن، چونکە بناغەی کلتووری بۆ بیری نوێ، ماددە سەرەکییەکان و ئەو داهێنانانەی کە بۆ دروستکردنی فڕۆکە پێویستن بەدی نەهاتبوون.