خۆراکی چارەسەری نەزۆکی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-29-05:03:00 - کۆدی بابەت: 4982
خۆراکی چارەسەری نەزۆکی
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

نەزۆکی - (Infertility)

بۆ نەزۆکی سەرەتا ڕۆژانە تاکو (٢٥)ڕۆژ یەک مشت لە نیوە کوتراوی ڕەگی مێکوک و عەناب و گوڵی ئستو خودوس و گوڵی مەرزنجۆش و گوڵی زمانەگا هەمووی تێکەڵ بکە لە قوڕیدا سێ پەرداخ ئاوی تێبکە بەڵام ئاوەکە کوڵاوبێت سەری داپۆشە تا (٤٥)خولەک دواتر بیپاڵێوە و دوای (٢٤)کاتژمێر دەست بکە بەخواردنەوەی ڕۆژی (٣-٤)فنجانی لێبخۆرەوە دوای (٢٥)ڕۆژ یەک کەوچک هەنگوینی ئەسڵی و یەک کەوچک ڕۆنی حەیوانی زەنگ کراو و یەک زەردێنەی هێلکە بە لۆکەی خاوێن بیکە بە شاف و بە خۆی هەڵبگرێت شەو تا بەیانی ئەوە لەکاتی پاک بوونە دەست پێ دەکرێت تاوەکو شلەیەکی سپی ڕەنگ پەیدا دەبێت دوای نۆ ڕۆژ پاکی و ئەو شافە نۆ شەو بەکارهێنان دواتر جووت ببن لەوانەیە سکپڕ بێت، یاخود شاف دروست دەکرێت لە گوژاڵک و ئنزروت و تۆوی شویت و پرپرە و سماق و زەعفەران و (عود هندي)، هەموویان بەیەک ئەندازە تێکەڵ بکە و بە کەمێک هەنگوین شەوانە هەڵی بگرە تا بەیانی بۆ ماوەی (٧) ڕۆژ، وە جوزبوا و زەعفەران بە هەنگوین بکە بە شاف بۆ ماوەی یەک هەفتە وە ڕۆژانە یەک کیلۆ سێو بخۆ، وە نێرگزی تەڕ و سەلکەکەی ژێر گڵی دەربهێنە و بە ئاوەکەی لۆکە تەڕ بکە و پێش جووت بوون بەخۆیی هەڵدەگرێت.

تێبینی

پێویستە ژن و پیاوەکە چەند پرسیاریان لێ بکرێت وە چەند ئامۆژگاری وەربگرن کە ناکرێت ئەوانە بنوسرێت پاشان دەرمان دادەنرێت بەڵام کە ماددەی زیندوو تەواوە و نەخۆشی لە ژن و پیاودا نیە ئەوا چەند شت هەیە سەرەکی و گرنگن لەوانە دەبێت هەفتەیەک دوای پاکی ئەوکات جووت ببن وە دەبێت دەرچوونی مەنی هەردووکیان لەیەک کاتدا بێت.

وە کاتژمێرێک پێش جووت بوون ژنەکە ئەو شافە دروست بکات و بەخۆی هەڵبگرێت، زەعفەرانی هاڕدراو بە پڕی کەوچکێک چا هەنگوینی تێ بکات و تێکی بدات بۆ ماوەیەک تا وەک لەتێک خورمای لێدێت پاشان لەناو پارچە قوماشێکی زۆر تەنکی دەپێچیت و دەزوویەکی قایمی پێوە دەکات و بەخۆی هەڵدەگرێت تا پێش جووت بوون دەرزیەکە ڕادەکێشێتەوە بەڵام دەبێت زۆر ئاگاداری پاک و خاوێنی بێت، وە ئەم تێکەڵانە بەسوودن (سونبولی جوان + بیسفایج + ئەنزروت + هەلیلەی ڕەش + مەرزنجۆش + مێخەک + زیرەی سەوز + زەنجەفیل + زنیان)لە هەر یەکیان (١٠٠)گرام دوای هاڕین بە هەنگوین وەک حەبی لێ دەکرێت وە ڕۆژی (٣)جار بە ئەندازەی دەنکی فاسۆلیا بخورێت.

بۆ وەرم و ئاوسانی مەمک

(ئاردی جۆ و پاقلە + سکنجبین و ڕۆنی مانگا) شەوانە لێی ببەسترێت، یان (گوڵی هێرۆ + تۆوی کەتان + وەنەوشە + کونجی + تاجریزی) هەریەکەی (١٠٠)گرام دوای لێکدان و هاڕین دوو کەوچکی بکرێت بە هەویر و لێی ببەسترێت.


سەرچاوەکان



538 بینین