هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ جەڵتەی دڵ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-29-16:10:00 - کۆدی بابەت: 4979
هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ جەڵتەی دڵ
خوێن و دڵ

هەندێک زانیاری دەربارەی جەڵتەی دڵ

تۆوی کەتان، جۆ دووسەر، سیر، لۆبیای سویا، باینجان، خورما، ڕۆژانە (١٥)دەنکە خورمای خەستەوی بە سێ جار یان دوو جار، سێ ژەمە نیو کاتژمێر پێش نان کەوچکێک لە هەنگوین وە لە زەیتی زەیتون وە زەیتی ڕەشکە بخوات، لەدوای نان سێ ژەمە کەوچکێک هەنگوینی (غذاء الملکی)، ڕۆژانە سێ پەرداخ ئاوی پرتەقاڵ و دوو پەرداخ شەربەتی مێوژ و دوو پەرداخ شیری مانگا بخواتەوە لەکاتی جیا جیادا، ڕۆژانە دوو لیمۆی ترش بخوات، کە هەبوو ترێ یان ئاڵوباڵو یان هەرمێ بخوات لە دوای نان، ئەگەر بەهێ بە کوڵاوی پێش نان بێ باشە پارێز بکات لە گۆشت و ترش و ساردی و هێلکە و پەنیر وە نابێت خەم بخوات نابێت ماندوو ببێت، ئەم تێکەڵەیە (سومبولی جوان + گوڵی گاوزبان + بادرنجبوویە + لیمۆی وشک + بیدمشک).

بۆ ئازاری دڵ ئەمانە باشن: (تۆوی پرپرە + وەنەوشە + جاترە + گوڵی گاوزبان + تۆوی کاهوو + تۆوی کاسنی + گوڵی سوور) دوای هاڕین و لێکدان تێکەڵ بەیەک لیتر بەهار نارنج بکرێت و ڕۆژانە دووجار هەرجارێک یەک کەوچک بخورێتەوە.

هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ لێدانی زیادەی دڵ و دڵە کوتێ

  • (٤)گرام لە ڕیشەی (سنبل طیب)لە یەک پەرداخ ئاودا بۆ ماوەی (١٠)خولەک بکوڵێت و دوای پاڵاوتن و ساردکردنەوە ڕۆژی (٣) جار هەر جارێک یەک فنجانی لێ بخورێتەوە.
  • (٤)گرام لە گوڵ و گەڵای گوڵی زمانەگا لەناو یەک پەرداخ ئاودا بۆ ماوەی (٥)خولەک بکوڵێت و دوای پاڵاوتن و ساردکردنەوە ڕۆژی (٣)جار هەر جارێک یەک فنجان بخورێتەوە.
  • بۆ بەهێزبوونی دڵ شەربەتی بادرنجبویە ڕۆژی (٣) جار هەرجارێک یەک فنجان بخورێتەوە یان ئوستوخودوس یان گوڵی گۆیژەی ووشککراو (٣) گرام لەناو یەک پەرداخ ئاودا بۆ ماوەی (٥) خولەک بکوڵێنە و دوای ساردبوونەوە و پاڵاوتن ڕۆژی (٣) فنجان دەخورێتەوە.
  • بۆ خەفەقانی دڵ شەربەتی مەردنجۆش بەسوودە وە لەکاتی دڵ تێکەڵ هاتن ئاوی ناعناع بخۆرەوە، بۆ ئازاری دڵ ئاوی ئەنجدان ڕۆمی بەسوودە.


سەرچاوەکان



359 بینین