هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ لاواز بوون

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-29-15:48:00 - کۆدی بابەت: 4976
هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ لاواز بوون
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

هەندێک زانیاری دەربارەی لاواز بوون 

بەیانی (٧) دانە خورما هیچی تر نەخۆی تا نیوەڕۆ، نیو کاتژمێر پێش نانی نیوەڕۆ  (٧) دانە خورما بخۆ، نابێت نیوەڕۆ گۆشت و چەوری و شیرینی هەویر کاری بخۆیت، دەبێت شتێکی سادە و کەم چەوری بێت، پاش نانی نیوەڕۆ بە (٢٠)خولەک سێ پەرداخ ئاو بخۆرەوە ئیتر ئاو مەخۆ تا کاتژمێرێک دوای نان، پێش نانی ئێوارە بە نیو کاتژمێر (٧) خورما بخۆ و پێش نان دوو پەرداخ ئاو بخۆرەوە و نانی ئێوارەت با زەڵاتە بێت دەبێت هەردوو ژەم پیاز و تەڕە تولە بخۆیت، دەبێت زۆربەی خواردنت سەوزە و میوە بێت، بۆ دابەزینی ورگ و کەم کردنی کێش پێویستە زۆر ئاو بخۆیتەوە بەڵام هەموو پەرداخ ئاوێک کەوچکێک ئاوی لیمۆی تێ بکرێت بەتایبەتی بەیانیان بە سکی بەتاڵ و شەو پێش خەوتن دەبێت ئاوی لیمۆ بخۆیتەوە وە سرکەی سێو بەردەوام بخۆیتەوە پاش ماوەیەک کێشت دادەبەزێت، گیای میرمیە پڕی کەوچکێک لەناو پەرداخێک ئاوی کوڵاودا دەم دەکرێت و سێ ژەمە دەخورێتەوە دوای نان، گەڵای سەنامەکی پڕی کەوچکێک لەناو پەرداخێک ئاوی کوڵاودا دەم بکرێت و سێ ژەمە دەخورێتەوە دوای نان، پڕی کەوچکێک زیرە لەناو پیاڵە ئاوێکی گەرمدا دا بنێت تا بەیانی، بەیانی لەگەڵ ئاوی یەک لیمۆ بە سکی بەتاڵ بخورێتەوە، (چای سەوز+ ناعناع + توێکڵی هەناری ووشککراو) هەریەکێکیان پڕی کەوچکی زەڵاتە و زەنجەفیلی تەڕ بە ئەندازەی لەتە خورمایەک هەموویان بەیەکەوە بکوڵێن بۆ ماوەی (١٠) خولەک لەناو یەک پەرداخ و نیو ئاودا ڕۆژی سێ جار بەو ئەندازە بخورێتەوە.

دارچین و چای سەوز و بەیبوون و میرمیە هەریەکیان پڕی کەوچکی زەڵاتە هەموویان بەیەکەوە بکوڵێن بۆ ماوەی (١٠) خولەی لەناو یەک پەرداخ و نیو ئاودا ڕۆژی سێجار بخورێتەوە، ئەگەر لە جیاتی چای ڕەش چای سەوز بخورێتەوە زۆر باشترە، هەموو ڕۆژێک (٢-٤) فنجان لە یەکێک لەو ئارەقانە بخورێتەوە (ئارەقی شوید - ئاوەقی بابا ئادەم -  ئارەقی بەیبون - ئارەقی ڕازیانە - ئارەقی زنیان - ئارەقی زیرە - ئارەقی شمڵی).


سەرچاوەکان



768 بینین