هەنجیری دڕکاوی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-28-20:33:00 - کۆدی بابەت: 4963
هەنجیری دڕکاوی
میوە و سەوزە

بەشە بەکارهاتووەکەی

بەرەکەی (میوەکە)

سەرچاوە و مێژووی

ئاسیا و ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست، لوبنان، ئیتالیا، ئیسپانیا، مەکسیک و ناوچەی باشووری ڕۆژئاوای ئەمەریکا و خواروی ئەفەریقا.
ناوەکانی بە عەرەبی زۆرە و بە هەمان شێوە بە ئینگلیزی لەمانە: الصبار، الصبیر، التین الشوکی، الصبر.

Rabbit ear, Opuntia, Ficus India, Pear Cartus, Nopal verde Prickly, Cartus, Anti hyperglycemic, Hypovho;esterimic, Diaban.

خەڵکی مەکسیک ناوی (ناپال)ـیان لەو میوە ناوە.

ئەم میوەیە پێش ٧٠٠٠ ساڵ وەک خۆراکی مرۆڤ بەکارهاتووە لەبەر سوودەکانی. لە سەردەمی فیرعەونیەکان و یۆنان و ڕۆمان و عەرەبەکان ئەو میوەیان ناسیوە. سوودەکانی ئەو میوەیە لای پزیشک و زانایانی وەک ئەبۆکرات و ئیبن سینا و دیسکۆریدیس و رازی شاراوە نەبووە و باسی سوودەکانی پزیشکییان کردووە، بەڵام لەو بیست ساڵەی دوایی لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لەسەر ئەو میوەیە کراوە، بۆ یەکەمجار لێکۆڵینەوە لە ئەمەریکای باشوور کرا چونکە ئەو میوەیە لەو وڵاتانە زۆرە.
کەواتە ئەو میوەیە هەر لە کۆنەوە ناسراوە بە ڕووەکێکی پزیشکی و پاشا و گەورە پیاوان لە ئەمەریکای باشوور بەکاریان هێناوە بۆ نەخۆشی شەکرە و چەوری ناو خوێن.
لەو دواییە زۆر لێکۆڵینەوە کراوە کەوا ئەو میوەیە شەکر دادەبەزێنێ بەڵام میکانیزمی ئەو دابەزینە چۆنە و چ ماددەیەکی تیایە وا دەکات شەکری خوێن دابەزێنێ دیار نییە.

پێکهاتەکەی

-لینان و سلیلۆز و قیکتین و لینجە ماددە و ڕیشاڵی زۆریشی تیایە هەیانە لە ئاو دەتوێتەوە و هەیانە ناتوێتەوە.
- ١٨ جۆر لە ترشی ئەمینی پڕۆتینی تیایە.
- کانزای کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنی تیایە.
- ڤیتامینی (A و B1 و B2 و B3 و B13 و C و E و ترشی فۆلیک).
- کاربۆهیدرات.
- بەهێزکەری بەرگری لەشە و چالاکی سوڕی خوێن و کۆئەندامی دەمار و هەناسە و هەرس زیاد دەکات.

بەکارهێنان و سوودەکانی

١- ڕێکخەری شەکرەی خوێنە: ئەو ١٨ ترشی ئەمینییە تیایە وا دەکات وزە بداتە لەش و بەرگری ماندووبوون بگرێت بەمەش شەکر لە خوێن دادەبەزێت. هەروەها بە هۆی زیادکردنی چالاکی جگەر و پەنکریاس و کرداری چوونە ژوورەوەی ئینسۆلین بۆ خانەکانی لەش، ئەمەش وا دەکات خانەکانی لەش شەکری گلۆکۆز خەرج بکەن و بەو هۆیەوە شەکری خوێن دادەبەزێت. هەروەها ئەو میوەیە وا دەکات کاربۆهیدرات کەم بگۆڕێت بۆ شەکر لەناو خوێندا.
٢- خۆراکی بەسوود: ئەو میوەیە وەک خۆراکێکی بەهێز و بەسوودە بۆ پێدانی وزە بە لەش بەهۆی زیادکردنی چالاکی و جگەر و پەنکریاس.
ئەو ترش و ڤیتامینانەی لەو میوەیە هەیە وا دەکات کاریگەرییەکی باشی هەبێ بۆ دژایەتی کردنی مادە ژەهراویەکانی ناو لەش.
٣- کۆئەندامی هەرس: بە هۆی کەم کردنەوەی ترشی گەدە و بوونی ڕیشاڵ و ماددەی تری ناو ئەو میوەیە وا دەکات توشی برین و قورحە و هەوکردن نەبێت بە تایبەتی کاتی خواردنی دەرمانی وەک ئەسپرین و بیبەر و خواردنی توندوتیژ.
٤- چالاکی جگەر و دەزگای بەرگری زیاد دەکات: چونکە ژمارەیەکی زۆری ڤیتامین و ڕیشاڵ و ترشی ئەمینی تیایە بۆیە بەسوودە لە دەرکردنی ماددە ژەهراوەیەکانی لە ئەنجامی جگەرەکێشان و مەی خواردنەوە و شێرپەنجە توشی مرۆڤ دەبێت.
٥- دابەزاندنی چەوری خوێن: بە هۆی بوونی ڤیتامینی B3 و ترشەکانی ئەمینی ئەو میوەیە وا دەکات کۆلیسترۆڵ و چەورییە خراپەکانی تری ناو خوێن دابەزێت. هەروەها لە ڕیگەی دەرهاویشتنی ترشی زەردا و بۆ دەرەوە چونکە ئەو ترشیە گەر زیاد بێت لە کۆتاییدا دەبێتە کۆلیسترۆڵ، کەواتە سوودی زۆرە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.
٦- چالاکی بۆریەکانی خوێن زیاد دەکات: بەهۆی بوونی ڤیتامینی (C و A) وا دەکات دیواری بۆڕیەکان توندوتۆڵ و بەرگەی داڕوخان و گیران بگرێت.
٧- قەڵەوی: بوونی ترشی ئەمینی (بە تایبەتی لینان) و بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ لەو میوەیە وا دەکات ئارەزووی خواردن کەم بکاتەوە و زوو تێر بخوات و شکان و خەرج کردنی چەوری لە لەش زیاد بکات بەمەش کێش زیاد نابێت. هەروەها بوونی پڕۆتین لەو میوەیە وا دەکات ئاو لە خانەکان بچیتە ناو خوێن و خانەکان لە ئاوسان بپارێزێت.
٨- کۆئەندامی میزەڕۆ: بەکاردێت بۆ زیاتر دەرهاویشتنی میز و چارەسەری هەوکردنی گورچیلە و کەم کردنەوەی ئازاری میزکردن.
٩- کۆئەندامی دەمار: بۆ هاوسەنگی کۆئەندامی دەمار و بەرگری لە نیشتنی شەکر دەکات لەسەر پەردەی دەمارە خانەکان لە کاتی بوونی شەکرە.
١٠- بوونی ماددەی (فایتۆکیمیکال) و ماددەی نیتریسیوتیکال لەو میوەیە وا دەکات بەرگری لە نەخۆشیەکان بکات، بە چوار ڕێگەی سەرەکی:

- هەندێک لەو ماددانە وەک دژە ئەکسید کاردەکات ئەمەش دەبێت بەرگری لە پێش دروستبوونی (تەنۆلکە سەربەستەکان) کە ئەو تەنۆلکانەش هۆکاری سەرەکی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجە و شەکرە و هەوکردنی جومگەکانە.
- کۆمەڵێکی تر لەو ماددانە کاردەکات وەک دژە ژەهرە (Detoxifiers)، کە ماددە ژەهراویەکانی لە ئەنجامی کارلێکە جیاکانی لەش دروست دەبێت دەردەهاوێژێ، بەمەش تووشبوون بە نەخۆشی کەم دەبێتەوە.
- هەندێ ماددەی تر (Phytohormones - Hormone modulators) کە هانی دروستبونی هۆرمۆنی ئەنسۆلین و ئیسترۆجین دەدات. کەمی ئەوانەش هۆکاری توشبوون بە نەخۆشین.
- کۆمەڵەی چوارەم (Cell regulators) هاوکاری لەشن بۆ کۆنترۆڵی گەشەکردنی خانەی شێرپەنجەیی لە لەش.


سەرچاوەکان



522 بینین