واتای زاراوەی باوەڕ لە کۆمەڵناسانیدا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-28-04:37:00 - کۆدی بابەت: 4950
واتای زاراوەی باوەڕ لە کۆمەڵناسانیدا
زاراوە هەمەڕەنگەکان

شیکاری زاراوەی باوەڕ لە دیدی کۆمەڵناسان

لە ڕوانگەی کۆمەڵناسانەوە باوەڕ یەکێکە لە بەشە نا مادەییەکانی کلتوورە کە وەکو وردە نامادییەکانی تر (بەها و دەستوور و سیمبۆل) نادیارە و شاراوەیە، ئەم وردە کلتوورانە کاریگەرییەکی بەرچاویان بە سەر هەڵس و کەوتی مرۆڤدا هەیە، باوەڕەکان بریتین لە بیر و بۆچوونێکی هاوبەش لەمەڕ کاری جیهان، خەڵکی بە گوێرەی باوەڕەکان واتە ئەو بیر و بۆچوونانەی کە خەڵکی بە ڕاستیان دەزانن، پلە و پایەی خۆیان لە ناو جیهاندا شرۆڤە دەکەن، باوەڕەکان دەتوانن لەسەر بڕوا کوێرەکان، ئەزموون، سوونەت یاخود شێوازە زانستییەکاندا بناغەیان داڕێژراو بێ، بناغەی باوەڕەکان هەرچی بێ کاریگەرییەکی بەرچاوی بەسەر ڕەفتاری مرۆڤەکاندا هەیە، بۆ پێوانی ڕادەی کاریگەری بڕواکان بەسەر هەڵس و کەوتی مرۆڤدا، دوو کەس لە کۆمەڵناسانی ئەمریکی بە ناوی ئیڤاب فۆگت و جۆن ڕابێرت، دەستیان دا بە توێژینەوەیەک لەسەر باوەڕی دوو گروپی لەیەکتر جیاواز لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ، ئەم دوو کۆمەڵناسە دەیانەویست تێبگەن ڕوانگەی ئەم دوو گروپە لەسەر سروشت و کاریگەر بوونی بەسەر هەڵس و کەوتی مرۆڤدا چەند لێک جیاوازن، یەکێک لەم گروپانە ئەمریکی و پرۆسران بوون لە تێکساسدا دەژیان و خاوەن خانوو بوون، گروپەکەی دیکە سوور پێستە ناوخۆییەکانی هۆزی زوونی بوون کە لەم ویلایەتەدا دەژیان، کۆمەڵناسان پاش توێژینەوە تێگەیشتن کە گروپی یەکەم خۆیان بە جیا لە سروشت دەزانن و پێیان وایە کە دەبێ سروشت لە ژێر ڕکێفی ئەواندا بێ و بەهرەی لێ وەربگرن، بە پێچەوانەی ئەوان، ناوخۆییەکانی زوونی خۆیان بە پارچەیەک لە سروشت دەزانی و پێیان وابوو کە سروشت و ئادەمیزاد، نە قوربانی یەکترن و نە لە یەک زیاترن، پێیان وابوو کە هاودەنگی نێوان سروشت و مرۆڤ دەبێتە هۆی پاراستنی رێک و پێکی کاکێشان واتە گەردوونەکەی کە مرۆڤ تێیدا دەژیەت.

جیاوزییەکانی باوەڕە جیاوازەکانی ئەم دوو گروپە دەتوانین لە پەیوەندی لەگەڵ ژینگە بە تایبەت لە کاتی وشکە ساڵیدا بزانین، پرۆستانە خاوەن کێڵگەکان لە تراکتۆر و شێوازە نوێیەکانی کشتوکاڵ بەهرە دەگرن لە کاتی بێ ئاوی و وشکە ساڵیشدا بە هۆی تێکنۆلۆجییای نوێوە هەورەکان ئاوس دەکەن و باران دادەبارێنن، بە پێچەوانەی ئەوان خۆماڵییەکان هێزێکیان لە خۆدا ڕا‌هێناوە تا لە کاتی تەنگانەدا بتوانن لەگەڵ دژوارییەکانی ژین خۆیان بگوونجێنن، هەروەها لە کاتی کێشە و دژواریدا زیاتر خەریکی گازندە و سکاڵا دەبن، خۆماڵییەکانی (ناوخۆییەکان)ـی زوونی باوەڕیان وایە کە ئەگەر مرۆڤ لە ئاست سروشتدا ئەرکەکانی بە جوانی بەڕێوە ببا پەروەردگاریش پێوداویستییەکانی  بۆ دابین دەکات، بە درێژایی سەدان ساڵ بارینی باران لە وەرزی گەرمی هاویندا جەخت لەسەر ئەم بۆچوونەیان دەکات، بەم بۆنەوە بە توندت دژایەتی لەگەڵ ئاوسبوونی هەورەکان بە هۆی تێکنۆلۆجییای نوێیەوە دەکەن.


سەرچاوەکان



257 بینین