شیکاری زاراوەی بوژاندنەوە
بوژاندنەوە یەکێکە لە پاکانەکانی تەمبێییە (بڕوانە، سزادان، بەرگری کردن، بوژاندنەوە). بوژاندنەوە بەرنامەیەکە بۆ ڕاهێنانی تاوانکار تا بگەڕێتەوە بۆ سەر ڕێگەی ڕاست و لادانەکانی دووپات نەکاتەوە، ئەم بەرنامەیە لەسەدەی نۆزدەهەم و شان بە شانی زانستە مرۆییەکان گەشەی سەندووە، بە بڕوای کۆمەڵناسان، لادان و تاوانە کۆمەڵایەتییەکانی تر بە هۆی هەل و مەرجی نەشیاو و نالەباری وەکو هەژاری، نەبوونی پەروەردەی شیاو و گونجاو دێنە دی، بەڵگەی کۆمەڵناسان بۆ ئەم قسەیە ئەوەیە کە گەر تاوانبار لادان فێر ببێ، توانای ئەوەشی هەیە کە پێرەوی کردن لە یاسا و دەستوورە کۆمەڵایەتییەکان فێر ببێ، پرسی سەرەکی بۆ کۆمەڵناسان، کۆنترۆڵی شوێنێکە کە تاک تێیدا پەروەردە دەبێ، کاری یانەکانی چاکسازی و ڕاهێنان وەکو شوێنێکی کۆنترۆڵ، ئەوەیە کە شێوازی هەڵس و کەوت و ڕەفتاری شیاو و گونجاو بە خەڵکی فێر بکەن.
لێکچوونی سزادان و بووژاندنەوە لەوەدایە کە هەردووکیان هان دەدەن تا تاک بە چەشنێک ڕابێن کە خۆی لەگەڵ دەستوور و یاساکانی کۆمەڵگا بگونجێنێ، جیاوازیان لەوەدایە کە بووژاندنەوە لەسەر چاکسازی پێکهاتەی جەخت دەکات، کەچی سزادان، تاوانبار ناچار دەکات کە دان بە سزادانەکەیدا بنێ، بێجگە لەوانەش سزادان خوازیاری تەمبێیەکە کە لەگەڵ لادانەکەدا بەرامبەر بێ، بەڵآم بوژاندنەوە لە دووی دەرمانی تاوانە، بەم بۆنەوە، هەرچەند لادانە وەک یەکەکان سزایەکی وەک یەکیان هەیە، بەڵام ڕەنگە پێویستیان بە بووژاندنەوەی جیاواز هەبێ.