هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ جگەر

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-28-12:18:00 - کۆدی بابەت: 4932
هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ جگەر
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

هەندێک زانیاری دەربارەی جگەر

بۆ ئازاری جگەر ئەفسەنتین (٢-٤) گرام لە پەرداخێک ئاودا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دەم بکێشێت ڕۆژی (٣) جار فنجانێک بخۆرەوە، گەڵای ئۆکالیبتۆس (٣-٦) گرام دەم بکە ڕۆژی سێ جار، هەروەها کاسنی زەرد هەر بەم شێوەیە دەم بکە، بۆ کۆڵنجی جگەر چا کێویلە (٢-٤) گرام لە پەرداخێک ئاودا (١٠) خولەک بە هێواشی بکوڵێت یان ئاوی زۆر گەرمی تێبکە تا نیو کاتژمێر سەری داپۆشە دواتر بیپاڵێوە و ڕۆژی سێ فنجانی لێ بخۆرەوە، بۆ پاککردنەوەی جەرگ و بەهێزکردنی، گوڵی مریەم (٢-٤) گرام لەیەک پەرداخ ئاودا دەم بکە و ڕۆژی سێ جار هەر جارێک یەک فنجان بخۆرەوە، بۆ ئازاری جەرگ (کەنگر + شنگ + کاسنی + شاترە + گەڵای گوێز) هەموویان بەیەک ڕێژە تێکەڵ بکرێت و ڕۆژانە یەک کەوچی مرەبا دەم دەکرێت و دەخورێتەوە.

بۆ بەهێزکردنی جگەر (بەیبوون + زنیان + ڕازیانە + زیرەی سەوز + تۆوی گژنیژ + کاسنی +ترێ) هەموویان بەیەک ڕێژە تێکەڵ بکرێت و بخورێتەوە.

(ترێ - جەعفەری - کەنگر - بادەم - نەعناع و ئاوی نەعناع - تەماتە - بادەمی زەمینی - بەهێ - فستەق - ئۆکالیبتۆس - کولەکە - سپێناغ - چا کێویلە - ڕۆناس - زەردەچەوە - زرشک - زەعفەری - زوفا - ڕەشکە - سونبولی جوان - جۆ - پەتاتە - ترێ -مێکوک - بندوق - کاهوو - کوشا - قەیتەران - گەزگەزکە - گیامارە - گێزەر - گوێزی هیندی - تاڵیشکە - گوڵە مریەم - مامیران - مێخەک - هەنجیر - ئاوی ترێ - ئاوی سێو - ئاوی لیمۆ - تۆفەرەنگی - شێلم -قازیاخە - قەزوان - سێو - لاولاوە - مەرەزە - گوڵی هەمیشە بەهار - توور - گوڵە گەنم)، ئەمانە بۆ سپڵیش بەسوودن.


سەرچاوەکان



397 بینین