زاراوەی ئەوروپا ناوەندی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-26-09:24:00 - کۆدی بابەت: 4867
زاراوەی ئەوروپا ناوەندی
زاراوە هەمەڕەنگەکان

 شیکاری زاراوەی ئەوروپا ناوەندی

ئەم زاراوە باس لە سەرتری میتۆدە کلتوورییە ئەوروپییەکان (بە تایبەت بەریتانیا) دەکات. یەک لەو چەمکە گرینگانەی کە کۆمەڵناسان باسی لەسەر دەکەن. پێناسەی واتای کلتوورە. زۆربەی وڵاتە پیشەسازییەکانی ڕۆژئاوا کلتووری ئەوروپی بەکلتووری سەرەکی و پێشڕە و دەزانن و هان دەدەن کلتووری خۆیان بە چوار دەوری جیهاندا بڵاو دەکەنەوە و تەنانەت بەسەر وڵاتانی تردا دایسەپێنن، بە واتایەکی تر، بڕوایان وایە کە سەرمەشقە کلتوورییە ئەوروپییەکان لە هی بەشەکانی تری دونیا سەرەکی و هێژاترن، بە ڕای بیرمەندانی ئەوروپی چوار هۆکار بوونەتە هۆی جیاوازی کلتووری ئەوروپی لە کلتووری شوێنەکانی تری دونیا.

هۆکارەکانی پێشکەوتنی کلتووری ئەوروپا

جیهان بینی

بنەمای هزری ئەوروپی لەسەر بیر و هزری یۆنان و ئیمڕاتۆری ڕۆمەوە دانراوە و ڕۆنێسانس گەڕانەوەیەک بوو بۆ هزری یۆنانی و شێوازی حکوومەتداری ئیمپڕاتۆری ڕۆم و هەروەها گەلێک تایبەتمەندی (مرۆڤخوازانەی) نوێی بۆ هونەر، ڕامیاری و فەلسەفەی ڕۆژئاوا هێنایە دی.

ئایین

مەسیحیەت کە بۆ ماوەی دوو هەزار سآڵ، لە بیر و مێشکی خەڵکی ئەوروپا ڕۆچوو، ئەو ڕۆچوونە بە چەشنێ بوو کە لە زۆربەی نووسراوەکانی رۆژئاوا واتای (ئەوروپا) و (جیهانی مەسیحیەت) وەکو یەک دێن.

ڕووناکگەری

شۆرشی پیشەسازی، ذردۆنگی دیکارتی، هاتنە دی بۆچوونێکی رووناکبیرانە کە ڕاڤە و پێناسەی ڕووناکگەرییان دەکرد و بوو بە هۆی هاتنە دی بیرێکی نوێ لە هەموو بوار و ڕەهەندێکدا.

بە پیشەسازی بوون

هەرچەن ئەوروپا تەنیا شوێنێک نییە لە جیهاندا کە پیشەسازی تێدا گەشەی سەندبێ، بەڵام یەکەم شوێنی دونیا کە لە پیشەسازیدا پێشڕەو بووە. 


سەرچاوەکان



387 بینین