کۆکە بە گشتی - Cough
ئەوانەی بۆ کۆکە بەگشتی باشن:
شا پنگ و زەنجەفیل و هەنار و هەنجیر و ترێ و ئۆکالیبتۆس و بادەم و بادەمی زەمینی و بەڕوو و بەهێ و تۆوی کەتان و توور و جۆ و تۆوی گژنیژ و چا کێویلە و هێرۆ و خورما و ڕازیانە و زەردە چەوە و زەعفەران و زوفا و زەیتوون و ڕەشکە و سێو و سێوەڕە و شێلم و مێکوک و عەناب و قاوە و فندق و کولەکە و کونجی و گازۆ و گوڵی و زمانە گا و گێزەر و ناعناع و قۆخ و وێنجە و جەعفەری و سێوی کوڵاو و کرۆکی سێو و مرەبای شوتی و شیر و مەرزە.
(تۆڵەکە و گوڵی هێرۆ و ڕیشەی هێرۆ و گوڵی پێ کەرە و گوڵی گا دەمە (ماهور) و جاترە و ئەنیسۆن و لە هەر یەکەی بەشێک و ڕەگی مێکوک دووبەش) دوای هاڕین و لێکدانی هەموو ژەمێک پڕی کەوچکێک دەم بکە و بیخۆرەوە، ڕۆژانە لە یەکێک لەو ئارەقانە بخواتەوە (وەنەوشە + تۆڵەکە + پونگە + توودڕک + وشتر خورکە + ڕازیانە + شقایق)، وە ڕۆژی یەک کەوچکی چا تۆوی بالنگ لە یەک پەرداخ شیری گەرم بخۆرەوە، وە ڕۆژانە یەک گرام ڕۆبی مێکوک لە پیاڵەیەک ئاودا بخۆرەوە.