هەندێک خواردنی بەهێزکەری توانای سێکسی و کرداری جووتبوون
- پیاز ئارەزوو دەکاتەوە و گەدەش بەهێز دەکات و تۆوی پیاو زۆرتر دەکات.
- خورما و قەسپ بە تایبەت لەگەڵ شیر یان ماستدا.
- کاهوو چونکە گەلێک ڤیتامینی تێدایە کە دژی نەزۆکییە و سودی هەیە بە تایبەت بۆ زاوزێ.
- جەرجیر ئەمەش تۆوی پیاو و توانای جووتبوونی زۆرتر دەکات.
- گێزەر ئەمەش چەند دەرئەنجامێکی باشی هەیە لە چآرەسەرکردنی لاوازی گشتی.
- کەرەوز ئەویش چالاک کەرێکی بواری سێکسی زۆر باشە و بەکاردێت لە ناو شۆرباو و خوانردندا،
- مەعدەنووس ناودارە بە ڤیتامین و بۆ پیتێنەر باشە بۆ نێر و مێ.
- دەنکە عەزیز تۆوی پیاو زۆردەکات و لایەنی ڕەگەزی بەهێز دەکات.
- دەنکی هێل سووڕی خوێن و حاڵەتی سێکسی چالاک دەکات.
- سیر دەرمانێکی جادووییە، کارامەیە بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشییەکان.
- زەنجەفیل یەکێکە لە خواردنەوە هەرە باشەکانی وەرزی زستان و کۆمەڵێک کەڵک و سوودی هەن دەکرێ لەگەڵ قرفە تێکەڵ بکرێت و سوودی لێ وەربگیرێت.
- پەڵپینە سوود بەخشە بۆ لەش بە گشتی و دەبێتە خۆراک و قەڵەوکەر و چالاک کەرە،
- زەعفران: گوڵەکانی ماددەیەکی بەهێزکاری جووتبوونی تێدایە.
- نۆک ئارەزووی جووتبوون و تۆوی پیاو زۆر دەکات.
- ماسی باشترین سەرچاوەی پڕۆتینەکان و ڤیتامینەکانە.
- مریشک زوو هەرس دەکرێت و تۆوی پیاو زۆر دەکات.
سەرچاوەکان
856 بینین