کاریگەری خۆراک لەسەر توانای سێکسی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-21-05:20:00 - کۆدی بابەت: 4713
کاریگەری خۆراک لەسەر توانای سێکسی
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

باسی چاکەی خۆراکی و توانای سێکسی 

  • کوپێکی هەنگوین و نیو کوپیش گوشراوی پیاز دەهێنرێت و پێکەوە دەکوڵێنرێن تا هەڵمی لێ هەڵدەستێت و پیازەکە بۆنی نامێنێت، ئینجا هەموو دوای نان خواردنێک کەوچکێکی لێ دەخورێت، چونکە زۆر بەسوودە.
  • خواردنی پیازی شیرین و فستەق و هێشووی خورما و هەنگوین پێکەوە، زۆر سەرسووڕهێنەر و بەسوودە.
  • دەنکە کەرەوزی کوڵآو و ئاوەکەی پێکەوە ڕۆژانە سێ جاران خواردنەوەی کوپێک لەو گیراوەیە زۆر بەسوودە.
  • ‌هێشووی کوتراوی خورما لەگەڵ هەنگوین کەڵک و سوودی زۆری هەیە.
  • کوڵاندنی گەڵای کونجی  لەگەڵ دەنکی کەتاندا و خواردنەوەی زۆر بەسوودە.
  • کەوچکێک ڕەشکەی کوتراو لەگەڵ حەوت هێلکەی خۆماڵیدا و خواردنی رۆژ نا رۆژێک کە هێز و  توانایەکی زۆر دەدات بەو کەسەی دەیخوات.
  • دەنکی کەرەوز بکوترێت و دواتر تۆزەکەی لەگەڵ پیاز و نۆک بکوڵێندرێت و خواردنەوەی دوو تا سێ جار ڕۆژانە، سوودی بێ سنوورە.
  • سێ کەوچکی زەیتی ڕەشکەی پاک کراوە، تێکەڵ بکرێت لەگەڵ حەوت هێلکەی خۆماڵی و سێ کەوچکی هەنگوین و هەموویان لە ناو عەسارەیەکدا لێک بدرێن و هەموو ڕۆژێک دوای نان بخورێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.
  • تێکەڵکردن کەوچکێکی گەورە لە هێشووی خورما و لەگەڵ کەوچکێک لە زەنجەفیلی نەرم و تێکەڵکردنی لەگەڵ کوپێک شیری حوشتر و خواردنی بەیانی و ئێواران هەتا بڵێی سوود بەخشە.
  • کەوچکێک لە هەنگووین و دوو گرام زەنجەفیل و دوو گرامیش  لە (قرفە)ـی هاڕدراو و خواردنی لە خورێنی ڕۆژانە زۆر زۆر بە کەڵک و بەسوودە.

پەیوەندی نێوان خواردنەکان و توانای سێکسی 

هەر کاتێک مرۆڤ هەستی کرد کە جەستە و لەشی وەڵامی سێکسی ناداتەوە، ئەوا دەبێ بزانێ کە بێگوومان خواردنە هەندێک جار وە لە کەسەکان دەکات، ئەمەش لەبەر خراپی خواردن و لاوازی زۆرە، یان قەڵاوی و کێشی زۆرە، جا لە هەموو باردا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەن و ڕاوێژی پێ بکەن، چونکە پزیشک زۆر جار خواندنێکت لێ قەدەغە دەکات و کەم دەکاتەوە، جاری واش دەبێت ڕژێم و بەرنامەیەکت بۆ دادەنێت ئەگەر پەیڕەوی بکەین بێگومان دوای ماوەیەک چاکبوونێک بە خۆتەوە دەبینیت.

هەندێک خواردنی بەهێزکەری توانای سێکسی و کرداری جووتبوون

• پیاز: ئارەزوو دەکاتەوە و گەدەش بەهێز دەکات و تۆوی پیاو زۆرتر دەکات.
• خورما و قەسپ: بە تایبەت لەگەڵ شیر یان ماستدا.
• کاهوو: چونکە گەلێک ڤیتامینی تێدایە کە دژی نەزۆکییە و سودی هەیە  بە تایبەت  بۆ زاوزێ.
• جەرجیر: ئەمەش تۆوی پیاو و توانای جووتبوونی زۆرتر دەکات.
• گێزەر: ئەمەش چەند دەرئەنجامێکی باشی هەیە لە چآرەسەرکردنی لاوازی گشتی.
• کەرەوز: ئەویش چالاک کەرێکی بواری سێکسی زۆر باشە و بەکاردێت لە ناو شۆرباو و خوانردندا،
• مەعدەنووس: ناودارە بە ڤیتامین و بۆ پیتێنەر باشە بۆ نێر و مێ.
• دەنکە عەزیز: تۆوی پیاو زۆردەکات و لایەنی ڕەگەزی بەهێز دەکات.
• دەنکی هێل: سووڕی خوێن و حاڵەتی سێکسی چالاک دەکات.
• سیر: دەرمانێکی جادووییە، کارامەیە بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشییەکان.
• زەنجەفیل: یەکێکە لە خواردنەوە هەرە باشەکانی وەرزی زستان و کۆمەڵێک کەڵک و سوودی هەن دەکرێ  لەگەڵ قرفە تێکەڵ بکرێت و سوودی لێ وەربگیرێت.
• پەڵپینە: سوود بەخشە بۆ لەش بە گشتی و دەبێتە خۆراک و قەڵەوکەر و چالاک کەرە،
• زعفران: گوڵەکانی ماددەیەکی بەهێزکاری جووتبوونی تێدایە.
• نۆک: ئارەزووی جووتبوون و تۆوی پیاو زۆر دەکات.
• ماسی: باشترین سەرچاوەی پڕۆتینەکان و ڤیتامینەکانە.
• مریشک: زوو هەرس دەکرێت و تۆوی پیاو زۆر دەکات.


سەرچاوەکان



1055 بینین