کاریگەری ماددەی هۆشبەر لەسەر توانای سێکس

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-21-04:52:00 - کۆدی بابەت: 4708
کاریگەری ماددەی هۆشبەر لەسەر توانای سێکس
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

ماددە هۆشبەرەکان و شوێنەواری نەرێنییان لەسەر توانای سێکسی و جووتبوون

هەندێک لە خەڵکی بێ ئاگان پێیان وایە کە بەکارهێنانی هۆشبەرەکان دەبنە هۆی هەڵاتن لە زۆرێک لە گرفت و فرێ کوێرەکانی ژیانی بنەماڵەیی و خێزانی و یان تاکی یان دەروونی و زۆر جار هەندێکیان هەستی بەختەوری بوونیان بۆ کاتێکی دیار و سنووردار بەرامبەر هۆش بەرەکە زۆرتر دەبێت، بەم هۆیەشەوە پابەندەی و هۆگری زیاتر دەبن بە هۆشبەرەکە، لەگەڵ ئەوەی هۆشبەرەکەش تووشی حاڵەتێکی هۆگری وای دەکات کە زۆر ئەستەم و سەخت بێت وازی لێ بێنێت، مەگەر کەسێک خوا ڕەحم و سۆزی پێبکات و یارمەتی بدات کە تا تۆبە بکات و واز بێنێت لەو دوژمنە لە ناوبەری کە دەیباتە ناو دۆزەخ ئەگەر وازی لێ نەهێنێت. ئەم پارچە هۆشبەرانەی کە دەدرێتە خەڵک بۆ پێوە هۆگربوونیان وەک حەشیش و ئەفیۆن  و خواردنەوە هۆشبەرەکانی تریش لە ڕاستیدا هەر هەموویان ژەهری کوشندەن کە دەزگای ڕەگ و دەمارەکانی کەسەکە دەکوژێت گەر بەردەوام بێت لەسەر خواردن یان خواردەنەوەیان و هەست و نەستی تووشی گێژو وێژی وێڵی و سەرگەردانی و خەم ساردی بەرامبەر ژیان و هەوڵدان دەکات و یەک لەو زیایانەی کە پێی دەکەوێت بێ هێزی و لاوازی سێکسی و کرداری جووتبوونە، بەڵکو لە کۆتاییدا هەر نە مێردی دەکات ئەمەش ڕێک پێچەوانەی گومانی ئەوانەیە کە پێیان وایە ئەم هۆشبەرانە خەڵک لە ڕووی توانای سێکسیەوە بەهێزتر دەکەن، ئەمەش سەرەتایی بەکارهێنانی هۆشبەرەکە ڕاستە توانای جووتبوونی زۆرتر دەکات، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم توانای پیاوەتی هەر ناهێڵێت و لە ناوی دەبات و دەرئەنجام نەمێردیشی دەکات.

جا لە ڕاستیدا بەکارهێنانی خواردنەوە هۆشبەرەکان و واز نەهێنان لێیان، کەشێکی ئاشکرا و زانراوە، حەڕام و ناڕەوایە و سەردەکێشێت بۆ کۆمەڵەێک زیاندان لە ڕژێنەکانی ئەندامەکانی زاوزێ و جگەر و هەموو ئەندامەکانی جەستەی کەسەکە. هەروەها هۆشبەرەکانی وەک ئەفیۆن و ئەوانی تر  سەردەکێشن بۆ حاڵەتی خاوبوونەوەی توانای سێکسی و جووتبوون و دواتر لێک دوورکەوتنەوەی هاوسەرەکان و دواجار لەناوبردن و ڕووخاندنی هێلانەی بەختەوەری ژیانیان بە یەکجاری هەموو هۆشبەرەکانیش کە بە مەبەستی چالاک کردن یان بەهێز کردنی هەستان و ڕەپبوونی ئەندامی نێرینەیی وەردەگیرێن و بەکاردەهێندرێن، تەنها بۆ کاتێكی  دیاریکراوی کەم سوودیان هەیە و زۆری پێ ناچێت کە ئەم شوێنەوار و توانای نامێنێت و پیاوەکەش لە کەسێکی سروشتیەوە دەگۆرێت بە کەسێکی بێ هێز و لاواز دواجاریش نە مێرد و پەککەوتوو لە کرداری جووتبوون و خەجاڵەت و چاو شۆر بەرامبەر ژنەکەی. هەروەها  هەندێک دەرمانی وریاکەرەوەش هەن زیانیان زۆرە بۆ کەمکردنەوەی توانای جووتبوون، هەرچەندە سەرەتا بڕەک چوستی و چالاکی کرداری جووتبوونی کەسەکە بەڕواڵەت زۆرتر دەکات، بەڵام ئەویشیان بە تێپەڕبوونی کات دوبارە لاوازی سێکسی دێنێتەوەیان هەر نەمێردیشی دەکات، چونکە ئەو دەرمانانە هیچ بنەما و سەرچاوەیەکی زاستییان نییە بەڵکو بنەماکەیان تەنها بریتییە لە زۆر ڕژاندن و خەرج کردنی تواناکانی جەستە و لەش و بەس، بێ ئەوەی هیچ شتێکی بۆ زیاد بکات، جا کاتێک توانای جەستەی کەم بۆوە، یان خەریک بوو هەر نەمێنێت، ئەوە توانای سێکسی و جووتبوونی لاواز دەبێت و دواتر بە تەواوی لەکاردەکەوێت.

هەروەها هەندێک چالاک کەریش هەن زیانیان بۆ دامێنی کەسەکە هەیە، وەک ئەو ڕۆنانەی بەکاردەهێندرێن بە مەبەستی ڕەپکردنی ئەندامی پیاو و دامێنی ئافرەت، چونکە ماددەیەکیان تێدایە کە کاری پۆزکردنی پێستە بە گشتی، جا ئەمەشیان دەبێتە هۆی چڵک کردن و پیس کردنی دەزگای زاوزێی دەرەوەی پیاو و ژوورەوەی ئافرەتەژە و خنکاندنی ڕژێنەکانی پرۆستات و کە ئەمەش وادەکات کرداری جووتبوون و پێکەوە ژیان بە خۆشی لەگەڵ ئەم پیس بوونە دا کارێکی زۆر ئازار بەخش بێت و ئارەزووی ڕەگەزی یان هەر نەی هێڵێت بە یەکجاری.


سەرچاوەکان



336 بینین